ئیسپانیا

پەتای پێکان بەرۆکی بارسێلۆنا بەرنادات

یاریگا –

پەتای پێکان بەرۆکی بارسێلۆنا بەرنادات و ژمارەی یاریزانە پێکراوەکانی یانە کەتەلۆنییەکە گەیشتە 10 یاریزان.

ئیلکای گوندوگان لە یاریی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس لە خولەکی 58 بەهۆی پێکانەوە یاریگای بەجێهێشت و بە ناچاری یارییەکەی تەواو نەکرد، چاڤی هێرناندێز لە یاریگا هێنایە دەرەوە و ڤیتۆر رۆکی شوێنی گرتەوە.

گوندوگان دەبێتە دەیەمین یاریزانی بلاوگرانا لەم وەرزە تووشی پێکان بێت، ناوەڕاستکارە ئەڵمانییەکە چووە پاڵ تێرشتیگن، ئینیگۆ مارتینێز، باڵدی، سێرجی رۆبێرتۆ، مارکۆس ئەلۆنسۆ، گاڤی، رافینیا، جواو فێلیکس و فێران تۆرێس کە تووشی پێکان بوون.

بارسێلۆنا لەم وەرزە بە کۆکردنەوەی 50 خاڵ لە پلەی سێیەمی لالیگا دێت و حەفت خاڵ لەدواوەی ریال مەدریدی پێشەنگ دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button