ئیتاڵیافۆرمولا وەنگرنگترین

مووچەی لویس هامڵتن لەگەڵ فێراری ئاشکرا کرا

"گرانبەهاترین شۆفێر"

یاریگا –

مووچەی شۆفێری بەریتانی لویس هامڵتن، لەگەڵ تیمی فێراری ئاشکرا کرا.

دوێنێ پێنجشەممە بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو راگەیەندرا بە فەرمی لویس هامڵتن، تیمی مێرسێدس جێدەهێڵیت و بۆ وەرزی 2025 پەیوەندی بە تیمی فێراری دەکات.

بڕیارەکە هێندە چاوەڕواننەکراو بوو، تەنانەت تۆتۆ وۆڵفی سەرۆکی مێرسێدس دەڵێت: ئاگاداری ئەوە نەبووین هامڵتن دەڕوات، بڕیارە لەناکاوەکەی شۆکی کردین، ئەوەندە درەنگ بە ئێمەی گوت تەنانەی نەمانتوانیووە شوێنگرەوەیەکی بۆ دیاری بکەین.

بەڵام لە پشت ئەو بڕیارە لەناکاوەی هامڵتن پارەیەکی خەیاڵی هەیە، بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسی ئیتاڵی جولیانۆ دوکێسا، مووچەی ساڵانەی لویس لەگەڵ فێراری 100 ملیۆن دۆلار دەبێت، بەمەش ناوبراو دەبێت بە خاوەن زۆرترین مووچە لەناو شۆفێرەکانی فۆرمولا وەندا.

بەپێی هەمان سەرچاوە، جیا لەو مووچە زۆرە، جۆن ئێلکانی سەرۆکی فێراری، بڕە پارەیەکی زۆر بە رێکخراوە خێرخوازییەکەی هامڵتن دەبەخشێت.

هامڵتن لەبارەی جێهێشتنی تیمەکەی پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و بڕیاری جێهێشتنی مێرسێدس بە بڕیارێکی قورس پێناسە دەکات.

11 ساڵی سەرسوڕهێنەرم لەگەڵ ئەم تیمە بەسەر بردووە، زۆر شانازی بەو شتانە دەکەم کە بەیەکەوە بەدەستمانهێناون. مێرسێدس لە تەمەنی 13 ساڵییەوە بەشێک بووە لە ژیانم، ئەو شوێنەیە کە من تێیدا گەورە بووم، بۆیە بڕیاری جێهێشتنی یەکێک بوو لە قورسترین بڕیارەکان کە تا ئێستا ناچار بووبێتم بیدەم.

شۆفێرەکەی فۆرمولا وەن، 7 جار بووە بە پاڵەوانی جیهان، ئامانجییەتی لەگەڵ تیمی فێراری نازناوی هەشتەمیش بەدەستبهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button