فۆرمولا وەنگرنگترین

لویس هامڵتن پەیوەندی بە تیمی فێراری دەکات

یاریگا –

لویس هامڵتن بۆ وەرزی 2025، پەیوەندی بە تیمی فێراری دەکات.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لویس هامڵتن، تیمی مێرسێدس جێدەهێڵیت و بۆ وەرزی 2025 پەیوەندی بە تیمی فێراری دەکات.

شۆفێرە بەریتانییەکە هاوینی رابردوو نزیکبوو لەوەی پەیوەندی بە فێراری بکات، بەڵام دواتر ئۆفەرێکی زەبەلاحی مێرسێدسی پێگەیشت و گرێبەستەکەی نوێکردەوە.

بەڵام بەپێی زانیارییەکانی سکای سپۆرت، بڕگەیەک لە گرێبەستەکەی هامڵتن هەیە رێگەی دەدات لە 2025 تیمەکەی جێبهیڵیت و پەیوەندی بە تیمێکی دیکە بکات.

بەپێی هەمان سەرچاوە، تیمە ئیتاڵییەکە لەماوەی 48 کاتژمێری داهاتوو بەشێوەیەکی فەرمی گواستنەوەی شۆفێرە تەمەن 39 ساڵانییەکە رادەگەیەنێت.

شۆفێرەکەی فۆرمولا وەن، 7 جار بووە بە پاڵەوانی جیهان، لەماوەی رابردوو دانی بەوەدانا ئارەزووی بەدەستهێنانی نازناوی هەشتەمیش دەکات، هەوڵەکانی بۆ ئەو مەبەستە چڕکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button