ئاسیاجامی ئاسیا 2023

ئەستێرەیەکی ژاپۆن بە دەستدرێژی کردنە سەر چەند ئافرەتێک تۆمەتبار دەکرێت

یاریگا –

پۆلیسی ژاپۆن سکاڵای دوو ئافرەتی لە دژی جونیا ئیتۆ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ژاپۆن پشتڕاستکردەوە.

ماڵپەڕی هەواڵی “JAPAN TIMES” بڵاویکردەوە، جونیا ئیتۆ، یاریزانی باڵی هەڵبژاردەی ژاپۆن کە لە یانەی ریمزی فەرەنسا یاری دەکات، تۆمەتبار کراوە بە دەستدرێژی کردن بۆ سەر دوو ئافرەت بەبێ رەزامەندی خانمەکان.

بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، دوو ئافرەت باس لەوە دەکەن کە ئیتۆ و کەسانی دیکە دوای یارییەکی دۆستانەیان بەرامبەر پیرۆ لە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوودا لە هۆتێلێکی ئۆساکا سەرخۆشیان کردوون و بەبێ رەزامەندی خۆیان دەستدرێژییان کراوەتە سەر.

ئەوەیکە دەتوانێت ئەم سکاڵایە پشتراست بکاتەوە، کاتی رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ قۆناخی فیفا دێی، کە یاریزانەکان لەو کاتەدا لە کەمپی هەڵبژاردەی نیشتمانیدا ئامادە بوون و بۆ یارییە دۆستانەکان خۆیان ئامادە دەکرد.

لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی دوای یارییەکەدا، پرسیار لە هاجیمی مۆریاسۆ، راهێنەری هەڵبژاردەی ژاپۆن کرا سەبارەت بەم بابەتە، ئەویش گوتی:

تا ئێستا تەواوی چیرۆکەکەم نەبیستووە. لێرەدا بە هیچ شێوەیەک ناتوانم وەڵامی ئەو پرسیارە بدەمەوە. هەروەها پێمان خۆشە پێش ئەوەی هەر رێوشوێنێک بگرینەبەر پێداچوونەوە بە ناوەڕۆکی راپۆرتەکەدا بکەین. پێموایە بەو شێوەیە باشترە.

بەڵام ئیتۆ سەبارەت بەم بابەتە لە دوایی یارییەکەیان بەرامبەر بەحرەین گوتی:

ئەو هەواڵەم وەکوو لە میدیاکاندا بیستووە. حەزم دەکرد بتوانم وردتر لەبارەی ئەم بابەتە روونکردنەوە بدەم، بەڵام تا ئێستا تەواوی چیرۆکەکە نازانم بۆیە ناتوانم ئێستا هیچ وەڵامێک بدەمەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد:

دوای ئەوەی لێکۆڵینەوەکە بە تەواوی بڵاو کرایەوە بێگومان کاردانەوەمان دەبێت، ئێستاش پێم گوتراوە جگە لە تۆپی پێ بیر لە هیچیتر نەکەمەوە.

لەم نێوەندەدا بەشێک لە میدیاکان داوایان لە هاجیمی مۆریاسو کرد کە جونیا، بەهۆی ئەو تۆمەتانەوە لە هەڵبژاردەی ژاپۆن دووربخاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button