ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

فاکوندۆ پێلیستری گەڕایەوە لالیگا

یاریزانی نێودەوڵەتی یوروگوایی پێستر یاری بۆ ئالاڤێس کردووە

یاریگا –

فاکوندۆ پێلیستری، یاریزانی مانچێستەر یونایتد بە خواستن تاوەکو کۆتایی وەرز پەیوەندی بە گرانادا کرد.

مانچێستەر یونایتد هیچ بڕگەیەکی لەبارەی گواستنەوەی هەمیشەیی لە دوای تەواوبوونی وادەی خواستنەکەی لە گرێبەستەکەدا نەنووسیوە، لە کۆتایی وەرز، دەگەڕێتەوە ئۆڵدترافۆرد.

پێلیستری 14 یاری لەم وەرزدا لەگەڵ مانچێستەر یونایتد کردووە، بەڵام تەنیا لە یەک یاریدا سەرەکی بووە، ئەویش لە سێپتێمبەر/ئەیلوولی رابردوو بوو، بەرامبەر کریستال پاڵاس.

یاریزانی نێودەوڵەتی یوروگوایی پێشتر یاری بۆ ئالاڤێس کردووە و ئەزموونی لالیگای هەیە.

پێلیستری لە ساڵی 2020 لە یانەی پیناڕۆڵەوە پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد کرد و لەو ساتەوە بەشداری 24 یاری کردووە.

گرانادا لە پلەی 19ی لالیگا دێت، تەنیا دوو یاری بردووەتەوە و خاوەنی 11 خاڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button