ئینگلتەرا

چاوەڕواننەکراو: مۆرینهۆ کارێکی تەواونەکراوی ماوە لە یانەیەکی پێشووتری و دەگەڕێتەوە بۆی!

یاریگا –

لە پێشهاتێکی چاوەڕواننەکراودا خواستی جۆزێ مۆرینهۆ ئاشکرا کراوە بۆ گەڕانەوە بۆ مانچستەر یونایتد و وەگرتنەوەی پۆستی ڕاهێنەرایەتی کردنی یانەکە.

شتەکان خێرا ڕوو دەدەن و ئەم زستانە دەنگوباسی جیابوونەوەی ڕاهێنەران لە یانەکانیان، لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان گەرمتر بوو، بە جۆرێک تەنها لەم ماوەیەدا سێ وەرچەرخانی گەورە ڕووی دا. لەسەر کار لابردنی جۆزێ مۆرینهۆ لەلایەن کارگێڕی ڕۆما، بڕیاری ڕۆیشتنی یۆرگن کڵۆپ لە لیڤەرپوڵ و واز‌هێنانی چاڤی هێرناندێز لە کۆتایی وەرزەکە. هەر ئەمڕۆیش بوو هەوڵێک لە ABC بڵاو بوویەوە کە خۆرخێ مێندێزی بریکاری سپێشەڵ وەن، ئەو ڕاهێنەرەی پێشکەشی بارسێلۆنا کردووە بۆ جێگرتنەوەی چاڤی. بەڵام دەیلی مەیڵ بۆمبێکی قوستری تەقاندەوە و باس لەوە دەکات جۆزێ چاوی لە گەڕانەوەیە بۆ ئۆڵدترافۆرد.

بە گوێرەی ئەو سەرچاوەیە کە زانیارییەکەی گواستوەتەوە، دەڵێت

خواستی مۆرینۆیە بگەڕێتەوە بۆ مانچستەر. ئەو هەست دەکات کارێکی تەواونەکراوی ماوە لەوێ دوای ئەوەی بەو شێوەیە کۆتا جار لەوێ دەرچوو. ئێستایش بە کاری خۆی دەزانێت بگەڕێتەوە بۆ ئەوێ.

مۆرینهۆ لە ٢٠١٦ لە جێگەی لویس ڤان گال پۆستی مان یوی پێ درا و لە یەکەم وەرزیدا جامی کاراباو و یۆرۆپالیگی بۆ بردنەوە. وەرزی دواتریش پلەی دووەمی پریمەرلیگی بۆ مسۆگەر کردن. بەڵام لە زستانی ٢٠١٨ لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button