ئینگلتەراگرنگترین

فێردیناند به‌رگری له‌ تێن هاخ ده‌كات

یاریزانانی مانچێسته‌ر به‌ گه‌مژه‌ییانه‌ مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن

یاریگا –

ریۆ فێردیناند به‌رگری له‌ تین هاخ ده‌كات و رایده‌گه‌نێت ئەستەمە بۆ هاخ متمانە بە یاریزانەکانی بکات.

ریۆ فێردیناند بەرگریکاری پێشووی یانەی مانچستەر لە لێدوانێکیدا لە کەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب گوتی، تین هاخ نەیتوانیوه‌ سەرنجی خۆی لەسەر کاروباری تۆپی پێ لە یانەکەدا چڕ بکاتەوە، ئەمەش بەهۆی کێشەی یاریزانانی له‌ دەرەوەی یاریگا.

فێردیناند گوتیشی، راشفۆرد مامه‌ڵه‌یه‌كی گه‌مژانه‌ی كردووه‌ دوو شه‌و له‌ یانه‌ی شه‌وانه‌ ماوه‌ته‌وه‌، کێ مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە گەمژەییە دەکات؟ کێ مامەڵە لەگەڵ ئەم کێشە و رەفتاره‌ دەکات؟ ئه‌و یاریزانانه‌ ئه‌و كار ده‌كه‌ن وا ده‌زانن كاری راستیان كردووه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە مامەڵە لەگەڵ کەسێکدا دەکەین کە مامەڵە لەگەڵ زۆرێک لە پرسەکانی چاوی گشتیدا دەکات، یاریزانه‌كان هاوكاری تین هاخ نین دۆخی یانه‌كه‌یان خراپ كردووه‌ .

لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی: ئایا ئەم راهێنەرە دەتوانێت متمانەی بەوە هەبێت کە یاریزانەکان لە لاپەڕەکانی پێشەوە نابنە مانشێتی ڕۆژنامەکان؟ بێگومان نه‌خێر به‌رده‌وام كێشه‌یان له‌ یانه‌كه‌ دروست كردووه‌، بۆیه‌ راهێنه‌ره‌كه‌ ناتوانێت به‌ باشی كاری خۆی بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button