ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

بە ژمارە; رۆڵی مۆدریچ لە ریال مەدرید کەمبووەتەوە

یاریگا –

لوکا مۆدریچ هەنگاو لەدوای هەنگاو رۆڵی لە ریال مەدرید کەم دەبێتەوە.

شەممەی رابردوو ریال مەدرید بووە میوانی لاس پاڵماس و یارییەکەی 3-2 بردەوە، بەڵام مۆدریچ بەشداری یارییەکەی نەکرد و لەسەر کورسی یەدەگ بوو.

جاری دووەمە لەم وەرزە ئەستێرە کڕواتییەکە لەسەر کورسی یەدەگ دەبێت و هیچ خولەکێک یاریی ناکات. لوکای تەمەن 38 ساڵان رۆڵی سەرەکی خۆی لە یانەکەی لەدەستداوە.

لوکا مۆدریچ

کەمبوونەوەی خولەکەکانی یاریکردن

لە ساڵی 2024 مۆدریچ گرنگی خۆی لای کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەر لەدەستداوە، تەنیا بەشداری %37 خولەکەکانی یاریکردنی تیپەکەی کردووە و لەکۆی 7 یاریی بەشداری 3 یاریی کردووە.

بە براوردکردنی ژمارەکانی تۆنی کروس، جود بێڵینگهام و لوکا مۆدریچ بۆمان دەردەکەوێت، ئەستێرە ئەڵمانییەکە لەم وەرزە بەشداری زۆرترین یاریی ریال مەدریدی کردووە.

بێڵینگهام لەم وەرزە بەشداری 26 یاریی یانەکەی کردووە و 2328 خولەک یاریی کردووە، بەڵام تۆنی کروس بەشداری 29 یاریی کردووە و 1884 خولەک یاریی کردووە، لوکا مۆدریچیش بەشداری 24 یاریی کردووە و 1250 خولەک یاریی کردووە.

لوکا مۆدریچ و تۆنی کروس

گرێبەستەکەی لوکا مۆدریچ لە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت، مانەوەی یاریزانەکە لە مەدرید پەیوەست دەبێت بە خولەکەکانی یاریکردنی.

بەڵام بە هەبوونی ئەستێرە لاوەکانی وەک، کاماڤینگا، چوامینی، ڤالڤێردی، بێڵینگهام، برایم دیاز، ئاردا گولەر و سێبایۆس، دەرفەتی یاریکردنی لوکا زۆر نابێت و ئەگەری رۆیشتنی ناوبراو لە هاوینی داهاتوو زیاتر دەبێت.

مۆدریچ لە هاوینی 2012 لە تۆتنهامەوە بە بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد، بە درێسی یانە ئیسپانییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 512 یاریی کردووە، 38 گۆڵی کردووە و 83 گۆڵیشی درووست کردووە.

5 نازناوی چامپیۆنزلیگ، 3 نازناوی لالیگا، 4 نازناوی جامی جیهانی یانەکان، 4 نازناوی جامی سوپەری ئەوروپا، 5 نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیا و 2 نازناوی جامی شای ئیسپانیای لەگەڵ مێرێنگی بەدەستهێناوە.

مۆدریچ، کروس و کاسمێرۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button