ئیسپانیائینگلتەرا

برایسوەیت داواکراوە لەلایەن گەوەرەکانی پریمەرلیگەوە!

یاریگا –

مارتن برایسوەیت جارێکیتر خۆری بە ڕوودا هەڵدێت و ئاسۆی لێ ڕوون دەبێتەوە. ڕەنگە لە ئیسپانیۆلەوە کە ئێستا لە خولی پلە دووی ئیسپانیایە، بێتەوە سەر تەختەی گەورەکانی ئەوروپا ئەم جارە لە دەرگای سێ یانەی گەورەی پریمەرلیگەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی دەیلی ئیکسپرێسی ئینگلیزی، کە زۆرێک لە سەرچاوەکانی دیکەیش بڵاویان کردووەتەوە، یانەکانی مانچستەر یونایتد، چێڵسی و ئارسیناڵ خواستیان لە گواستنەوەی هێرشبەرە دانیمارکیەکە هەیە.

ئەو سەرچاوە ئاشکرایشی کردووە کە مانچستەر و بلووز ئۆفەری خۆیان پێشکەشی ئیسپانیۆل کردووە.

ئەو هەوڵانەی یانەکانی پریمەرلیگ لە کاتێکدایە یانە کەتەلۆنییەکە وەرزی ڕابردوو دابەزیە پلە دووی ئەو وڵاتە و گواستنەوەکەی برایسوەیت لە بارسێلۆناوە ساڵی ٢٠٢٢ نەیتوانی ببێتە فریادڕەسی ئیسپانیۆل. بە دابەزینیشیان بۆ خولی خوارتر، ناوبراو هەڵوێستی وەرگرت و خۆی لە پابەندبوون بە یانەکەوە دوور خستەوە و تەنانەت قسە لەسەر وازهێنانی یەکجارەکیشی هەبوو لە تۆپی پێ.

ئیسپانیۆلە لەو خولە لە پلەی سێیەم دێت و مارتن برایسوەیتیش توانا گۆڵکارییەکانی بۆ گەڕاوەتەوە بە ١١ گۆڵەوە پێشەنگی گۆڵکارانە.

فابریزۆ ڕۆمانۆیش ئاشکرای کردووە کە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی تەنها ٧ ملیۆن یۆرۆیە و، رەنگە ئەوەش هۆکارێکیتر بێت یانەکانی پریمەریلیگ بیر لە گواستنەوە بکەنەوە. جگە لەوەش، برایسوەیت ئەزموونی لە ئینگلتەرا هەیە، ماوەی ٢٠١٧-٢٠١٩ یاریزانی میدڵزبەرە بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button