سعودیە

گایاردۆ چەند بڕیارێکی نوێ لەبارە بێنزێماوە دەدات

یاریگا –

میدیاکانی سعوودیە ئاشکرایان کردووە کە مارسیلۆ گایاردۆی ئەرجەنتینی، راهێنەری یانەی ئیتیحادی سعودی، بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە کەریم بێنزێما، کاپتنی یانەکەی داوە.

بەمەبەستی خۆئامادەکردن بۆ وەرزی دووەمی خولی رۆشەنی سعودی، یانەی ئیتیحاد لە دوبەی کەمپێکی مەشقیان درووست کرد، بێنزێما بەهۆی دواکەوتنی گەڕانەوەی لە پشوو، نەیتوانی لەم کەمپەدا لە ئیمارات ئامادە ببێت.

دواکەوتنی بێنزێما نیگەرانی گایاردۆ و یانەکەی لێکەوەتوە، هەروەها ئامادەنەبوونی دەرگای نوێی بۆ قسەکردن لەسەر داهاتووی هێرشبەرەکە کردووەتەوە.

پێگەی کوورە سەبارەت بەم بابەتە بڵاویکردەوە، گایاردۆ داوای لە بێنزێما کردوە بەرنامەیەکی تایبەتی مەشق و راهێنان ئەنجام بدات و خۆی لە دوبەیەوە ئاگاداری راهێنانەکانی ئەم یاریزانە دەبێت. هەروەها راهێنەرە ئەرجەنتینییەکە داوای لە یاریدەدەرەکانی کردووە کە لە گۆڕانکاریەکانی بەرنامەی مەشقەکانیان ئاگاداری بکەنەوە.

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی ئەم دواییە ئاماژە بەوە دەکەن کە بێنزێما لە ئیتیحاد دەمێنێتەوە و بیر لە رۆیشتن ناکاتەوە، هەروەها بەڕێوەبەرانی یانە سعودییەکەش نایانەوێت دەستبەرداری هێرشبەرە فەرەنسییەکە ببن.

بابەتی زیاتر

Back to top button