بازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیەگرنگترین

کەریم بێنزێما دەگەڕێتەوە ئەوروپا؟

یاریگا –

گەڕانەوەی کەریم بێنزێما بۆ ئەوروپا بە کارێکی مەحاڵ سەیردەکرێت.

رۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزیۆ رۆمانۆ لە لێدوانێکی بۆ پێگەی Caughtoffside، دەڵێت: مەحاڵە کەریم بێنزێما بۆ ئەوروپا بگەڕێتەوە، تاکە رێگەی گەڕانەوەی بریتییە لە کەمکردنەوەی مووچەکەی، بەدووری دەزانم ئەوە رووبدات.

رۆمانۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرپرسە سعودییەکان نایانەوێت بێنزێما خولی رۆشنی سعودی جێبهێڵیت، هەموو هەوڵەکانیان خستووەتە گەڕ و بۆ چارەسەرکردنی گرفتی یاریزانەکە بەدوای رێگە چارەیەک دەگەڕێن.

قسەکان فابریزیۆ دوای ئەوە دێت، ناوی ئەستێرە فەڕەنسییەکە بە چێڵسی و ئارسیناڵی لەندەنییەوە بەستراوەتەوە، کە هەردوو یانەکە بەدوای گۆڵکارێکی لێهاتوو دەگەڕێن.

بێنزێما لە هاوینی رابردوو ریال مەدریدی جێهێشت و پەیوەندی بە ئیتیحاد کرد، بە درێسی یانە سعودییەکە لە سەرجەم پاڵەواێتییەکان 20 یاری کردووە، 12 گۆڵی کردووە و 5 گۆڵیشی درووستکردووە.

کارلۆ ئانچێلۆتی وەڵامی دەنگۆکان دەداتەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button