ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کارلۆ ئانچێلۆتی وەڵامی دەنگۆکان دەداتەوە

یاریگا –

کارلۆ ئانچێلۆتی دەنگۆکانی گەڕانەوەی کەریم بێنزێما بۆ یانەکەی بەدرۆدەخاتەوە.

کەمێک لەمەوبەر کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ریال مەدرید، سەرجەم ئەو هەواڵانە بەدرۆخستەوە، کە باسیان لەوە دەکرد گوایە راهێنەرە ئیتاڵییەکە داوایکردووە کەریمی بۆ بگەڕێننەوە.

هەواڵەکانی گەڕانەوەی کەریم بێنزێما بۆ ریال مەدرید دوورن لە راستی، بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ یانەکەم قسەم نەکردووە.

بێنزێما لە هاوینی رابردوو پەیوەندی بە ئیتیحادی سعودی کرد، بەڵام پەیوەندییەکانی لەگەڵ یانەکەی تێکچووە و ماوەیەکە بەشداری مەشقەکانی تیپەکە ناکات.

باس لەوە دەکرێت ئەستێرە فەڕەنسییەکە لە جێهێشتنی مێرێنگی پەشیمانە، دەیەوێت سعودیە جێبهێڵیت و بگەڕێتەوە ئەوروپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button