ئاسیاجامی ئاسیا 2023

دوو لە گران بەهاترین راهێنەرەکانی ئاسیا رووبەڕووی یەک دەبنەوە

یاریگا –

رۆبێرتۆ مانچینی و یۆرگن کلینسمان، لە ریزی 24 راهێنەری سەرەکی جامی نەتەوەکانی ئاسیادان.

لە یەکێک لە گرنگترین و هەستیارترین یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئاسیا 2023 لە قەتەر، هەڵبژاردەی سعوودیە و هەڵبژاردەی کۆریای باشوور لە قۆناخی 16 رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

لە ماوەی 3 یاری قۆناخی کۆمەڵەکاندا، کۆریای باشوور سەرەتا بە ئەنجامی 3-1 بەرامبەر بەحرەین سەرکەوتنی بەدەستهێنا، دواتر لە دوو یاریدا بەرامبەر ئوردن و مالیزیا وەستا و لە کۆی 9 خاڵ 5 خاڵی بەدەستهێنێتا و خۆی گەیاندە قۆناخئ 16.

لە بەرامبەردا سعودیە، هەرچەندە لە یەکەم یاری بەرامبەر عومان بە قوورسی توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، لە دوو یاری داهاتووشدا، یەکەمجار لە کیرکیزستانی بردەوە، و لە یاریی بەرامبەر تایلەند، بە ئەنجامی بێ گۆڵ وەستێندرا. دواجاربە کۆ کردنەوەی 7 خاڵ وەکوو پێشەنگی کۆمەڵەی F خۆی گەیاندە قۆناخی 16 و دەبێت رووبەڕووی کۆریای باشوور ببێتەوە.

ئەم یارییە بە رووبەڕووبوونەوەیەکی ئەوروپی دادەنرێت لە جامی نەتەوەکانی ئاسیا، چونکە یۆرگن کلینسمان و رۆبێرتۆ مانچینی، دوو ناوی دیاری تۆپی پێی ئەوروپا بوون لەماوەی 30 ساڵی رابردوودا، بڕیارە ماوەی 90 خولەک لە دڵی تۆپی پێی ئاسیادا یاریی بکەن.


بێگومان ئەم یارییە بە کێبڕکێی نێوان دوو راهێنەری بەناوبانگی تۆپی پێی ئاسیایش دادەنرێت.

پێش دەستپێکردنی جامی نەتەوەکان، ئەم دوو راهێنەرە ئەوروپییە تیپەکانی یەکتریان بەرکابەری سەرەکی دەزانی، شەڕی نێوان سعودیە و کۆریای باشووریش بەهۆی کشانەوەی یەکێک لە پاڵێوراوانەوە زۆر گرنگ بووە.

لە هاوینی 2023 رۆبێرتۆ مانچینی رەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەوەی ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەی سعودیە بە وەرگرتنی مووچەی ساڵانەی 25 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ گرێبەستێک بۆ ماوەی 4 ساڵ. جیاوازی مووچەی ئەو و راهێنەرە ئەڵمانییەکە زۆر گەورەیە، بەڵام کلینسمان دووەم گرانترین راهێنەرە لە ئاسیا دوای وەرگرتنی  مووچەی ساڵانە بە بڕی 2.2 ملیۆن یۆرۆ.

ئەم رووبەڕووبوونەوەیە لە قۆناخی 16ی جامی نەتەوەکانی ئاسیا لە رۆژی سێشەممە 30 مانگی یەکی 2024 لە یاریگای شاری پەروەردە بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button