ئاسیا

ڕاهێنەرەکەی یابان زۆر بە یاریزانێکی عێراق سەرسام بووە “تۆ یاریزانێکی نایابیت!”

یاریگا –

دەرکەوتنی هەڵبژاردەی عێراق چ وەک گروپ و چ وەک تاک یاریزان بەو ئاستەی لە جامی نەتەوەکانی ئاسیا لە سێ یاریدا پێشکەشی کرد، تەنها سەرسامی شەقامی ناوخۆیی و عەرەبی لێ نەکەوتووەتەوە، بەڵکو ڕاهێنەرە ڕکابەرەکانیشیان سەرسام کردووە. ئەوەتا وەسفێکی هاجیمی مۆریاسۆی ژاپۆن لەسەر ئەحمەد یاسین لە پلاتفۆرمە عێراقییەکان برەوی پێ دراوە کە چەند بە ئاستی ئەو بەرگریکارە سەرسام بووە.

لە دووەم یاریی کۆمەڵەکەدا، کە گەشبینترین کەس بۆی نەدەچوو عێراق بەو ئەنجامە ژاپۆنییەکان دووچاری شکست بکات، شێرەکان نەڕاندیان و ٢-١ ساموراییەکانیان شکست پێ هێنا. کە گۆڵی دووەم بە ئەسیتێکی تەواو نایابی کوڕە بەسراییەکە بوو دوای بڕینێکی جوان و ئۆڤەرکردنی بۆ سەر ئەیمەن حوسێنی فریادڕەس.

ئەحمەد جگە لە گۆڵەکە، تەواوی یارییەکە وەک بەرگریکارێکی جیهانیی دەرکەوت لە بەرامبەر ئەستێرەکانی ژاپۆن و لای ڕاستی یاریگای لە کوڕانی مۆریاسۆ داخستبوو.

دیمەنەکانی ئەحمەد یەحیا بەرامبەر ژاپۆن:

بابەتی زیاتر

Back to top button