ئەفریقا

لە داخوازییەکی بێ پێشینەدا یەکێتی تۆپی پێی کۆتدیڤوار پەنا دەباتە بەر یەکێتی تۆپی پێی فەرەنسا!

یاریگا –

یەکێتی تۆپی پێی کۆتدیڤوار وەک فریاگوازارییەکی کتوپڕ پەنا دەباتەر بەر هاوتا فەرەنسیەکەیان بۆ هێنانی هێرڤی ڕیناردی ڕاهێنەری تۆپی پێی ئافرەتانی فەرەنسا.

کۆتدیڤوار کە میوانداری ئەم وەشانەی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا دەکات، ئەنجامەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی پاڵەوانێتیەکەی لە ئاست چاوەڕوانی هاندەرانیان نەبوو هەر بۆیە لە دوورخستنەوەی ڕاهێنەرەکەیان دوو جار بیریان نەکردەوە و بڕیاری خۆیان دا.

وەک چارەسەرێکی سەرەتایی خێرا، لە ئێستادا داوایان لە یەکێتی تۆپی پێی فەرەنسا کردووە کە بە خواستن تا کۆتایی جامەکە، ڕیانردیان بدەنێ.

ئەوان ڕەنگە لەم داخوازییەیان، کە جارێ دیار نییە وەڵامی فەرەنسیەکان چی دەبێت، ڕەنگە بڕیارێکی هەڵەیان نەدابێت بەو پێیەی پێشتر ڕینارد لە وەشانی ٢٠١٤ی جامەکە توانی کۆتدیڤوار بکاتە پاڵەوان ئەگەرچی ماوەیەکی زۆر کەمیش لەگەڵیاندا بوو.

جگە لەوەش، ئەو ڕاهێنەرە ئەزموونی زۆری لە ئەفریقا هەیە و پێشتریش هەمان نازناوی بۆ زامبیا بردبووەوە لە ساڵی ٢٠١٢.

لە دیاترین ئەزموونەکانی هێرڤی، ماوەی پێکەوەییان بوو لەگەڵ هەڵبژاردەی سعودیە لە ساڵی ٢٠١٩ تا ٢٠٢٣ پێش ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئافرەتانی وڵاتەکەی.

کۆتدیڤوار کاتێکی کەمی لەبەردەمدایە و ٢٩ی ئەم مانگە لە قۆناغی ١٦ ڕوبەڕووی سەنیگالی گەورە پاڵێوراوی جامەکە دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button