ئینگلتەرا

مانچستەر بە نهێنی یارییەکی دۆستانەی ئەنجام داوە، لەوەش زۆر بە قورسی دۆڕاندوویەتی!

یاریگا –

یانەی مانچستەر یونایتد ئەمڕۆ یارییەکی دۆستانەی دوور لە چاوی میدیاکان و بە نهێنی ئەنجام داوە بەڵام زۆر بە قورسی دۆڕاندوویەتی.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی زە ئەتڵەتیک، تیمەکەی ئێریک تین هاگ لە یاریگای کارینگتۆنی تایبەت بە ڕاهێنانەکانیان میواندرایی بێرنلیان کردووە و بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک، بە میوانەکەیان دۆڕاون.

لە بارەی ئەوەی هیچ یاریزانێکی سەرەکی مان یو بەشداری یارییەکەی کردبێت، سەرچاوەکە ئاشکرای کردووە کە پێنج یاریزانی سەرەکی هاری ماگوایەر، لوک شۆ، لیساندرۆ مارتینێز، کاسیمیرۆ و ئانتۆنی بە خولەکی جیاواز لە ٤٥-٦٠ خولەک یارییان کردووە.

ئەمە دووەم یاری دۆستانەی مانچستەرە بەرامبەر بێرنلی و یەکەم لە ماوەی هاوینی ڕابردوو کە ئەوەی یەکەمشیانی هەر پێ دۆڕاندبوو ٣-٠. ئەنجامی ئەم وەرزەیان لە پریمەرلیگ ئێجگار خراپە و لە پلەی ١٩ دێن و لە کۆتا ٢١ یاریاندا تەنها ١٢ خاڵیان کۆ کردووەتەوە.

مانچستەر کە ئێستا پلەی هەشتەمی پریمەرلیگە، یەکێک لە خراپترین وەرزەکانی خۆیان بەڕێ دەکەن و تین هاگی هۆڵەندیش وێڵە بەدوای چارەسەری ڕیشەییدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button