ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا ناتوانێت بەشداریی جامی سوپەری ئیسپانیا بکات و پێنج ملیۆن یۆرۆ زەرەر دەکات

یاریگا –

بارسێلۆنا مەترسی لەسەرە لە بەشداریکردنی لە جامی سوپەری ئیسپانیا بێبەش بێت و پێنج ملیۆن یۆرۆ زیانی بەرکەوێت.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، دوای ئەوەی بارسێلۆنا لەسەر دەستی ئاتلێتیک بلباو لە جامی شای ئیسپانیا کرایە دەرەوە، زەحمەتە بتوانێت ساڵی داهاتوو بەشداریی جامی سوپەری ئیسپانیا بکات، بەمەش زیانێکی گەورەی دارایی بە یانەکە دەگات.

بەگوێرەی یاسای نوێی جامی سوپەری ئیسپانیا کە ساڵانە لە سعوودیە بەڕێوە دەچێت، خاوەنی پلەی یەکەم و دووەمی لالیگا و یەکەم و دووەمی جامی شای ئیسپانیا مافی بەشداریکردنیان لە لالیگا دەبێت، بلاوگرانا بەهۆی کرانە دەرەوەی لە قۆناخی چارەکی کۆتایی لە بەدەستهێنانی پلەکانی یەکەم و دووەمی جام بێهیوابوو.

ئەگەر بارسێلۆنا پلەی یەکەم و دووەمی لالیگا بەدەست نەهێنێت کە ئێستا بە کۆکردنەوەی 44 خاڵ پلەی سێیەمی خولەکەی گرتووە، ئەوا ناتوانێت ساڵی داهاتوو بەشداریی جامی سوپەری ئیسپانیا بکات.

بەگوێرەی رێککەوتنی نێوانیان، داهاتی جامی سوپەری ئیسپانیا بەسەر فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا و یانەکانی ریال مەدرید و بارسێلۆنا دابەش دەکرێن، کە ئەمساڵ بارسێلۆنا لە بەرامبەر بەشداریکردنی لە جامی سوپەر شەش ملیۆن یۆرۆی بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button