ئەفریقا

لە میسڕ گومان لەسەر سەڵاح دروست بووە و یۆرگن کڵۆپیش بێدەنگی شکاند

یاریگا –

مشتومڕ لەنێو شەقامی وەرزشی و شرۆڤەکارانی میسڕ پەرەی سەندووە لەسەر دڵسۆزیی موحەمەد سەڵاح بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە چاو لیڤەرپوڵ. ئەمە بەتایبەت دوای ئەو پێکانەی لە میانی یاریی یەکەمی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بەرامبەر غانا تووشی هات. ڕەخنەکان گەشتوونەتە ئاستێک، یۆرگن کڵۆپیش بێدەنگی شکاند.

ئەگەرچی سەڵاح لە یاری دواتری میسڕیەکانیشدا هەر لەگەڵیان مایەوە بۆ هاندان، بەڵام بڕیاری گەڕانەوەی بۆ لیڤەرپول لە پێش یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکان کە هاوتیمەکانی بە ئەستەم سەرکەوتن، ڕەخنەی هێناوەتە سەر گۆڵکارە و گومان لە دڵسۆزیی ئەو دەکەن. دوای یارییەکەی شەوی ڕابردووی لیڤەرپوڵ بەرامبەر فوڵهام لە جامی کاراباو، کڵۆپ بە دەرفەتی زانی بەرگری لە ئەستێرەکەی بکات و لە وەڵامی پرسیاری ئاخۆ سەڵاح لیڤەر لەپێشینە دادەنێت وەک لە میسڕ، بۆ بین سپۆرتس وتی

من ناتوانم ببمە بەشێک لەو مشتومڕە. میسڕ و لیڤەرپولیش هەمان بەرژەوەندیمان دەوێت، ئەویش ئەوەیە هەرچی زووە سەڵاح بگەڕێتەوە. ئەگەر لە ئەفریقا دەمێنێتەوە و چارەسەری پێویستی نەکرێت، ئەوا هەموو شتێک دوا دەکەوێت، بەتایبەت بۆ میسڕ ئەگەر بەردەوامبن لە پاڵەوانێتیەکە. ئێمە ئەگەر بیشیهێنیەوە بۆ ئێرە، بۆ ئەوە نییە کە لە میسری دابڕێنین، بەڵکو تەنها بۆ ئەوەیە کە باشترین چارەسەری پزیشکی پێشکەش بکەین.

کڵۆپ لەسەر دڵسۆزیی سەڵاح، بەرگرییەکی بێ وێنەی لێ کرد و بۆ ڕەواندنەوەی هەر گومانێک لەو بارەیەوە وتی

هەموو شتێک ڕێککەوتنی لەسەر کراوە. ئەگەر سەڵاح چاکبێتەوە و میسریش بگاتە یاریی کۆتایی، ئەوا ١٠٠% دەگەڕێتەوە بۆ لایان چونکە موحەمەد و ئێمەیش هەر ئەوەمان دەوێت. ئەگەر هەرکەسێکیش گومانی لە ڵسۆزیی سەڵاح هەیە، ئەوا با لە پێشدا پرسیار لە دڵسۆزێتیەکەی خۆی بکات. سەڵاح دڵسۆزترین میسرییەکە لە هەموو ژیانمدا دیبێتم.

هێشتا دیار نییە پێکانی ماسوولکەی ئەستێرەکەی ڕێدز تا چەندێک دووری دەخاتەو و، هەڵبژاردەکەیشی لە قۆناغی ١٦ بەر هەڵبژاردەی کۆنگۆی دیموکرات کەوتووە و ٢٨ی ئەم مانگە یاریی دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button