ئیسپانیا

تێچووی ڕۆیشتنی مۆیس کین بۆ ئەتڵەتیکۆ ئاشکرا بوو

یاریگا –

گواستنەوەی مۆیس کین لە یوڤێنتوسەوە بۆ ئەتڵەتیکۆ مەدرید لە هەرکاتێک نزیکتر بووەتەوە ڕەنگە لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا هاندەرانی ڕۆخی بلانکۆس ببنە خاوەنی هێرشبەرێکی نوێ.

گواستنەوەی گۆڵکارە ئیتاڵییەکە بە خواستن دەبێت و یانە مەدریدیەکە خۆی پارەکە دەگرێتە ئەستۆ و بە گوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ ڕۆمانۆی ئیتاڵیس، ئەتڵەتیکۆ بۆ ئەو ٥٠٠ هەزار یۆرۆ دەدات.

ئەو یاریزانە ئیتاڵیە هەر لە لاوێتیەوە درێسی یوڤی پۆشیوە تا ساڵی ٢٠١٩ ڕووی کردە ئیڤەرتن بەڵام سەرکەوتوو نەبوو. پاشان یانە ئینگلیزیەکە بە خواستن ناردیە دەرەوە بۆ پاریس و نەیتوانی بەرپرسانی پی ئێس جی قایل بکات تا ساڵی ٢٠٢١ دیسان گەڕایەوە بە خواستن و دواتر بوویەوە بە یاریزانی هەمیشەییان.

ئەگەرچی سەرچاوەکان لە ئیتاڵیا باسیان لەوە دەکرد کە ئۆفەری هەر لە خولی ئیتاڵیەوە بۆ هاتووە، بەڵام کینی تەمەن ٢٣ ساڵ مەیلی لە ئەزموونکردنی خولێکی نوێ هەبووە.

مۆیس کین یەک هەنگاو لە ئەتڵەتیکۆوە دوورە

بابەتی زیاتر

Back to top button