ئیسپانیا

رۆژنامەی سپۆرت بۆمبێکی قورسی تەقاندەوە سەبارەت بە هەڵوێستی پیرێز بەرامبەر ڤینیسیۆس!

یاریگا –

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی لە کاتێکی هەستیاردا بۆمبێکی قورسی تەقاندەوە لەسەر هەڵوێستی فلۆرێنتینۆ پێرێز بەرامبەر هەڵسوکەوتەکانی ڤینیسیۆس جونیۆر و، ئەوەش بابەتی گواستنەوەی کیلیان مباپێ هێندەیتر جۆش دا.

میدیا ئیسپانییەکان، بە پشت بەستن بە زانیارییەکانی ئەو ڕۆژنامە بایەخیان بە بابەتەکە داوە.

سپۆرت دەڵێت پیرێز بڕوای وایە مباپێ لە پێگەی خۆیدا باشترین یاریزانی جیهانە، ئەوەش واتا ڤینیسیۆس بە دووەم دەزانێت. 

ئەو سەرچاوەیە لەوەش زیاتر ڕۆشتووە و نووسیویەتی کە سەرۆکەکەی ڕیاڵ مەدرید ١٠٠/ بە ڤینی و هەڵسوکەوتەکانی قایل نیە. جگە لەوەش، فرۆشتنی ئەستێرە بەرازیلیەکە هاوکار دەبێت لە دابین کردنی ئەو بڕە پارەی بۆ کیلیان پێویستیانە.

بابەتی لەم جۆرە کە میرکاتۆی زستانە تا دێت گەرمتر دەبێت و مەدریدیەکانیش لە دەرگای ئەستێرەکەی پاریسیان داوە و تا هاوین چاوەڕێی دەکەن، تا ئێستا بە فەرمی لەلایەن سەرۆکە ئیسپانیەکە و هیچ بەرسپرسێکی دیکەی یانەکە وەڵام نەدراوەتەوە. چاوەڕوان دەکرێت ئەم پرسە هەروا بێ وەڵام تێنەپەڕێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button