دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ نەسڕ ئەستێرەکانی پرێمەرلیگی کردووەتە ئامانج و بارساش گرینوودی دەوێت

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی زستانەدا

یاریگا –

نەسڕ بە توندی بۆ گواستنەوەی کاسێمیرۆ، ئارۆن وان-بیساکا لەگەڵ مانچێستەر یونایتد چووەتە سەرهێڵ – دەیلی مەیڵ

تۆتنهام ئۆفەرێکی فەرمی نەسڕی بۆ گواستنەوەی ئێمێرسن رۆیاڵ رەتکردەوە، بۆیە ئێستا چاویان لە بیساکایە – تێلێگراف

چێڵسی گرنگیپێدانی بە کەریم بێنزێما بردووەتەوە دۆخی کردەیی – گاردیان

ڤیکتۆر ئۆسیمین ئامادەیە لە هاوینی داهاتوودا ناپۆلی جێبهێڵێت. چێڵسی، مانچێستەر یونایتد و ریال مەدرید ئامادەن ئۆفەری پێشکەش بکەن و رەنگە بەهای گرێبەستەکەی بگاتە 100 ملیۆن پاوەند – 90min

مەیسن گرینوود زۆر لە بارسێلۆنا نزیکبووەتەوە و لە هاوینی داهاتوودا، هاوکێشەکە یەکلایی دەکرێتەوە – سەن

نۆتینگهام فۆرێست گفتوگۆکانی لەگەڵ بۆڕووسیا دۆرتموند لەسەر گواستنەوەی جیۆڤانی رێینا دەستپێکردووە – ئاتلێتیک

هۆشداری بە رۆی هۆدسن، راهێنەری کریستال پاڵاس دراوە، ئەگەر ئەنجامەکان راستەڕێ نەکاتەوە، بڕیاری دوورخستنەوەی دەدرێت – گاردیان

ئارناوت دانجوما، هێرشبەری هۆڵەندی و ڤیاڕیال کە ئێستا بە خواستن یاری بۆ ئێڤەرتن دەکات، بووەتە ئامانجی لیۆن – دەیلی مەیڵ

مانچێستەر یونایتد دەیەوێت ئێریک چۆپۆ مۆتینگ، هێرشبەری بایرن میونشن و مارکوس ئێدواردس، یاریزانی سپۆڕتینگ لیسبۆن بگوازێتەوە – فووتبۆڵ تراسنفێرس

نیوکاسڵ نزیکە لە گواستنەوەی ئالفی هارسین، یاریزانی لاوی مانچێستەر سیتی – ئاتلێتیک

بابەتی زیاتر

Back to top button