ئاسیاجامی ئاسیا 2023

نامۆترین راهێنەری جامی نەتەوەکانی ئاسیا کێیە؟

یاریگا –

ماساتادا ئیشی، راهێنەرە یابانییەکەی هەڵبژاردەی تایلەند، بە نامۆترین راهێنەری جامی نەتەوەکانی ئاسیا دادەنرێت و شێوازی ژیانی تایبەت بەخۆی هەیە.

لە نێوان ئەو 24 راهێنەرە سەرەکییەی کە لە جامی نەتەوەکانی ئاسیا 2023 لە قەتەر ئامادەن، جیا لە مۆریاسۆی ژاپۆنی، راهێنەرێکی دیکەی ژاپۆنیش لەم پاڵەوانێتییەدا ئامادەیە. ماساتادا ئیشی، راهێنەری ئێستای هەڵبژاردەی تایلەند و یاریزانی پێشووی یانەی کاشیمای ژاپۆنی، کە هەموو دەستکەوتە ناوخۆییەکانی لەگەڵ ئەم تیپەدا بەدەستهێناوە، ئێستا بەهۆی شێوازە تایبەتەکەی ژیانی سەرنجی میدیاکانی بەلای خۆیدا راکێشاوە.

ماساتادا، لە پلاتفۆرمەکانیدا شێوازە دڵخوازەکەی ژیانی بڵاودەکاتەوە و بەو پێیەی تەمەنی درێژ لە ژیانێکی تەندروستدا دەزانێت، تەنانەت لە بایۆی ئینیستاگرامەکەیدا نووسیویەتی:

خواردنی دڵخوازی من: میوە.

لە ئینستاگرام جیا لە خواردنەکانی بەدەگمەن وێنەی تر بڵاو دەکاتەوە؛ رۆژانە بەپێی باری دەروونی، خواردنەکەی بە سۆس دەڕازێنێتەوە و لە ئەکاونتەکەی بڵاوی دەکاتەوە تەنانەت ئەنجامی یارییەکانیشی لەسەر خواردنەکەی دەنوسێت. ئەو کاتەی تیپەکەی بردنەوەی بەدەست هێناوە ئیمۆجیەکی پێکەنین دەکێشێتەوە و ئەو رۆژەشی تووشی شکست دەبن بە ئیمۆجی خەمناک خواردنەکەی دەڕازێنێتەوە.

لە راپۆرتێ میدیایەکی تایلەندی، لەسەر ژیانی راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی، رایگەیاندووە،

هەرگیز لە 500 یێن زیاتر بۆ کڕینی جلوبەرگ خەرج ناکات و لەو ماوەیەی لە تایلەند ژیاوە، خووی خواردنی وەکوو نەریتی تایلەندییەکان لێکردووە.

ئێستا بە شێوازی ژیانی تایبەت و جیاواز لە چاو راهێنەرانیتر، وەکوو کەسایەتییەکی تایبەتی جامی نەتەوەکانی ئاسیا دەناسرێت. لەژێر سەرکردایەتی ئەودا، تایلەند لە یاری یەکەمدا بەرامبەر قرقیزستان سەرکەوتنی بەدەستهێنا و دوای ئەوەش ئەم پیاوە لە هەڵبژاردەی عومان بەرامبەر برانکۆ ئیڤانکۆڤیچ یەکسانبوونی بەدەستهێنا و لە لێواری سەرکەوتندایە بۆ قۆناغی شازدە. بێگومان تایلەند تەنها دوو جار توانیویەتی لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا سەرکەوێت، ئەویش لە ساڵانی1976 و 2019.

بابەتی زیاتر

Back to top button