ئیتاڵیاگرنگترین

لاوتارۆ: هەڵسەنگاندن بۆ خۆم ناکەم، راهێنه‌رێكی نایابمان هه‌یه‌

ده‌مانه‌وێت پارێزگاری له‌ جامی سوپه‌ر بكه‌ین.

یاریگا-

لاوتارۆ مارتینێز، هێرشبەر و کاپتنی یانەی ئینتەرمیلان، ستایشی ئاستی هاوڕێکانی ده‌كات.

ئینته‌میلان سبه‌ی یاریكۆتایی جامی سوپه‌ری ئیتاڵیا به‌رامبه‌ر یانه‌ی ناپۆلی له‌سه‌ر یاریگای ئه‌وه‌ل پارك له‌ سعودیه‌ ئه‌نجام ده‌دات.

لاوتارۆلە کۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی پێش یارییه‌كه‌  گوتی،  هەمیشە دەڵێم گرنگ نییە کێ گۆڵ تۆمار ده‌كات، بەڵام ئەوەی گرنگە تیپه‌كه‌ پێش بكه‌وێت، وەک چۆن بەرامبەر لازیۆ کردمان، له‌گه‌ڵ راهێنه‌رێكی ئاست به‌رز یارییەکەی نایابمان ئه‌نجامدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە بەم شێوەیە بەردەوام بین، سبەی یارییەکی گرنگمان بەرامبەر رکابەرێکی گەورە هەیە.

لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا هەست دەکات کە یەکێکە لە باشترین هێرشبەرەکانی جیهان، یاریزانە ئەرجەنتینییەکە لە وەڵامدا گوتی، هەوڵدەدەم هەموو ڕۆژێک کاربکەم بۆ باشترکردن و هاوکاریکردنی هاوڕێکانم و دڵخۆشکردنی هاندەران و گەیشتن بە ئامانجەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەست دەکەم لە ئاستێکی بەرزدام و زۆر کاردەکەم، بەڵام پێویست ناکات بڵێم لە ئێستادا لەچ ئاستێكم، ئێوەن بڕیارده‌ده‌ن.

لە درێژەی قسەکانیدا رایگه‌یاند، دەبێت بیر لە یارییە سبه‌ی بکەینەوە، رووبەڕووبوونەوەیه‌كی گرنگمان لە پێشە، هەموومان ئامادەین، راهێنەریش بڕیار دەدات کێ وەک یاریزانی سەرەکی یاری دەکات.

سەبارەت بە ركابه‌ری یۆڤینتۆس بۆ بەدەستهێنانی نازناوی سێریا ئه‌ی، لاوتارۆ گوتی، بیر لە یارییەکەی سبەی دەکەمەوە، ئەو جامە زۆر گرنگە بۆ ئێمە.

لە کۆتاییدا گوتی ئێمە پاڵەوانی جامی سوپەرین، لە دوو ساڵی رابردوودا نازناوەکەمان به‌ده‌ستهێناوه‌، ده‌مانه‌وێت پارێزگاری لێ بكه‌ین، ئەوە ئامانجی ئێمە.

بابەتی زیاتر

Back to top button