ئەفریقا

سادیۆ مانێ: لە هەموو جیهان سەیری خولی سعودیە دەکەن

یاریگا

دوای بردنەوەکەی سەنیگال بەرامبەر کامیرۆن، بە سەرکردایەتی سادیۆ مانێ، دوای یارییەکە ئەو یاریزانە باس لە خولی رۆشنی سعودیەی کرد.

دوای یارییەکەی نێوان سەنیگال و کامیرۆن، رۆژنامەنوسێک پرسیاری ئەوە لە گۆڵکارەکەی پێشووی لیڤەرپوول دەکات و لێدەپرسێت، ئێستا تۆ لە ئەوروپا نیت و کەم کەسیش سەیری یارییەکانی خولی سعودی دەکەن.

هێرشبەرەکەی سەنیگاڵ لە وەڵامی ئەو پرسیارە دەڵێت

چونکە من لە ئەوروپا نیم بۆیە تۆ بەم شێوەیە بیر دەکەیتەوە، ئەمە بۆ تۆ شتێکی نیگەرانکەرە، چونکە ئەو کەسانەی لە ئەوروپا یاری نەکەن بۆ تۆ گرنگ نین. من ئیتر وەک یاریزانێکی تۆپی پێ لە بەرژەوەندی ئێوە کار ناکەم.

مانێ لە بەشێکی دیکەی وەڵامەکەی دەڵێت

خۆشبەختانە دەتوانم بڵێم خولی سعودیە زۆر باشە و هەموو جیهان سەیری دەکەن، بۆیە تا ئەو کاتەی لە توانامدابێت لێرە یاریی دەکەم و چێژ وەردەگرم، بیرکردنەوەکانی تۆش هیچ گرنگ نین بۆ من.

بابەتی زیاتر

Back to top button