ئیسپانیا

بارسێلۆنا ناوەڕاستکارێکی مانچێستەر سیتی دەوێت

یاریگا

دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، لە هەوڵی ئەوەدان کالڤین فلێپس ناوەڕاستکاری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵتەرا ڕازی بکەن، وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەکان بکات.

ئەو دەنگۆیانە هەر زوو رەتکرانەوە و ماتیۆ مۆریتۆ ڕۆژنامەنووسی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، هیچ هەوڵێک لەلایەن بەرپرسانی بلاوگرانە نەدراوە بۆ ڕازیکردنی ناوەڕاستکارەکەی ستیزن بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەکانەوە بکات.

ئەو رۆژنامەنوسە کەتەلۆنە بڵاویشیکردووە، دێکۆ بەڕێوەبەری وەرزشی پۆرتۆگاڵی یانەی بارسێلۆنا حەزی لە شێوازی یاریکردنی ئەم یاریزانەیە، هەروەها رافینهای هێرشبەری بەرازیلی بارساش پەیوەندی باشی لەگەڵ ئەم یاریزانە هەیە، بەڵام هیچ هەوڵێک نییە بۆ گواستنەوەی کالڤین فلێپس لە ریزەکانی یانەی مانچێستەر سیتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button