ئیسپانیا

چاڤی: دڵنیام دەتوانین قەرەبوی ئەنجامە خراپەکان بکەینەوە

یاریگا

چاڤی هێرناندێز راهێنەری بارسێلۆنا، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی ئەم هەفتەی یانەکەی بەرامبەر ریاڵ بێتیس رایگەیاند دەتوانن قەرەبووی ئەنجامە لاوازەکانیان بکەنەوە.

راهێنەرەکەی بلاوگرانا لە سەرەتای قسەکانی دەڵێت:

لە یارییەکەی ئەمجارەمان بەرامبەر ریاڵ بێتیس ئەرکێکی قورسمان لە پێشە، ئەوان لە یاریگای خۆیان نەدۆڕاون. دەمانەوێت قۆناغی دووەمی وەرز بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە دەست پێبەکەین و دەزانین جیاوازی خاڵمان لەگەڵ جیرۆنا و ڕیال مەدرید هەیە، بەڵام دەتوانین قەرەبووی ئەنجامە لاوازەکان بکەینەوە

چاڤی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتی

ناتوانین هیچ کێبڕکێیەک پشتگوێ بخەین، دەبێت شەڕ بکەین بۆ هەموو ئەو جامانەی کە چانسی بردنەوەمان هەیە. دەبێت یارییەکەمان باشتر بکەین و بە ئاستێکی جیاوازتر پێشکەش بکەین. سێ جامی زۆر گرنگ ماوە و دەمانەوێت تا کۆتایی رکابەری لەسەر بکەین. ئێمە پێمانوایە دەتوانین جیاوازی 6 یان 7 خاڵ لە لالیگا قەرەبوو بکەینەوە

 

بابەتی زیاتر

Back to top button