ئیتاڵیا

میلان یاریزانێکی بارسێلۆنای دەوێت

یاریگا –

یانەی ئەیسی میلانی یتاڵی نیازی لە گوستنەوەی یاریزانێکی بارسێلۆنایە بۆ ڕیزەکانی.

ڕۆسۆنێری بەدەست ئەنجامە ناجێگیرەکانیەوە دەناڵێنێت و پێچەوانەی وەرزی ڕابردوو ئەم وەرزە لە ڕکابەرێتیە ناوخۆیی و کیشوەرییەکانیش وەک کێبڕکێکارێکی نازناوەکان خۆی پیشان نەداوە. هەر بۆیە دەیەوێت بۆ بتەوکردنی هێڵی بەرگری، سوود لە توانا و ئەزموونی کلیمۆنت لینگلێت وەرگرێت.

بەرگریکارە فەرەنسیەکە لە ساڵی ٢٠١٨ لە سێڤییاوە هاتە بارسێلۆنا و تا ٢٠٢٢ لە کەتەلۆنیا مایەوە بەڵام جارێک بە خواستن بۆ تۆتنهام و، ئێستایش بۆ ئەستۆن ڤیلایە هەر بە خواستن یاری دەکات و شوێنێکی لەگەڵ بلاوگرانا بۆ نەماوەتەوە. میلان ئەمە بە دەرفەت دەزانێت بۆ گواستنەوەی. ئەم زانیارییانە دیمارزیۆی ڕۆژنامەنووس بڵاوی کردووەتەوە.

میلان لەم وەرزەی سێریائەی لە پلەی سێیەمە و هیوای بردنەوەی نازناوەکە تا ڕادیەکی زۆر قورس بوو لە بوونی ڕکابەرێکی وەک ئینتەری بە جیاوازی زۆر پێشەنگ و یوڤێنتوس. لە ٢٠ هەفتەی خولەکەدا ٢١ گۆڵی لێکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button