سعودیە

ئتیفاق لە پریمەرلیگ شوێنگرەوەی هێندەرسنی دۆزیەوە

یاریگا –

یانەی ئیتیفاق نایانەوێت کات بەفیڕۆ بدەن لە دۆزینەوە و گواستنەوەیەک بۆ شوێنی جۆردان هێندرسن و هەر زوو لە پریمەرلیگ شوێنگرەوەی ناوەراستە ئینگلیزییەکەیان دەستنیشان کرد.

دوێنێ بە فەرمی ‌هێندرسن لە ئیتیفاقەوە ڕووی کردە ئایاکسی هۆڵەندی و دەستبەرداری ئەو بڕەی پارەیەش بوو کە لە گرێبەستەکەیدا لەگەڵ یانە سعودیەکە وەری دەگرت.

ڕۆژنامەنووس فابریزیۆ ڕۆمانۆ زانیاری بڵاو کردووەتەوە کە ئیتیفاق دەیانەوێت عەبدوڵایی دۆکۆۆری لە ئیڤەرتنەوە بگوازنەوە وەک یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکان بۆ شوێنگرتنەوەی هێندرسن.

ئەو ڕۆژنامەنووسە زانیوشیەتی کە یانە سەوزپۆشەکەی سعودیە تەنانەت گەشتوونەتە کامپی یانەی ئیڤەرتن بۆ ئەو مەبەستە.

ئەوە لە کاتێکدایە، بە گوێرەی قسەکانی ڕۆمانۆ، یانەکەی مێرسیساید هێشتا دۆکۆری وەک یاریزانێکی گرنگی خۆیان دەبینن و ئاسان نییە دەستبەرداری ببن. بەڵام لایەنی سعودی هەوڵی خۆی دەدات بۆ ئەو پێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button