ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئارسیناڵ ئۆفەرێکی وێستهامی رەتکردەوە

یاریگا –

بۆ دەستبەرداربوون لە سمیس رۆو، ئارسیناڵ ئۆفەرێکی وێستهامی رەتکردەوە.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ئارسیناڵ ئۆفەرێکی وێستهام یونایتدی رەتکردووەتەوە، کە ئارەزویان کردووە بەشێوەیەکی خواستن یاریزانە ئینگلیزەکە بگوازنەوە ریزەکانیان.

هەر بەپێی زانیارییەکانی رۆمانۆ، ئارسیناڵ ئامادە نییە دەستبەرداری سمیس ببێت، بە کلیلی پێکهاتەکەی ئارتێتا سەیری دەکەن.

رۆمانۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، یاریزانە تەمەن 23 ساڵانییەکەش لە لەندەن دڵخۆشە و ئارەزووی جێهێشتنی گەنەرز ناکات.

ئەمەش دوای ئەوە دێت هەفتەی رابردوو دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە، گوایە ناوەڕاستکارەکەی گەنەرز، بەهۆی کەم یاریکردن بیر لەوە دەکاتەوە لە مێرکاتۆی زستانە ریزەکانی یانەکەی جێبهێڵێت.

رۆوی تەمەن 23 ساڵان لەم وەرزە تەنیا لە 2 یاری لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەی بووە، بەشێوەیەکی گشتی بەشداری 12 یاری کردووە و تەنیا 246′ خولەک یاری کردووە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی Fichajes ، ئونای ئێمری راهێنەری یانەی ئاستۆن ڤێلاش ئەو یاریزانەی کردووەتە ئامانج، داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە لەم مێرکاتۆیە گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکەن.

رۆو خەون بەوە دەبینێت لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا بەشداری جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2024 بکات. بەڵام ئەگەر بەمشێوەی ئێستا بەردەوامبێت، ئەستەمە لەلایەن گارێس ساوسگەیتی راهێنەری هەڵبژاردەکە بانگهێشت بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button