ئینگلتەراگرنگترین

سانچۆ: کریستیانۆ رۆناڵدۆ زۆر شتی فێرکردم

"سوپاسگوزاری رۆناڵدۆم"

یاریگا –

جەیدن سانچۆ ستایشی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات و وەک مامۆستایەکی خۆی تەماشای دەکات.

بەهۆی گرفتەکانی لەگەڵ ئێریک تێن هاخ، سانچۆ لە مێرکاتۆی زستانە ریزەکانی مانچێستەر یونایتدی جێهێشت و بەشێوەی خواستن گەڕایەوە بۆڕووسیا دۆرتموندی ئەڵمانی.

جەیدن لە چاوپێکەوتنێکی نوێیدا باسی ئەزمونی یاریکردنی خۆی لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات و ستایشێکی زۆری ئەفسانە پۆرتوگالییەکە دەکات.

یاریکردن لەگەڵ کریستیانۆ خەونێک بوو بەدی هات، رۆناڵدۆ یەکێکە لە نمونە باڵاکانم، عەقڵییەتی ئەوم خۆشدەوێت، زۆر شتی لێ فێربووم، سوپاسگوزاریشم بۆ ئەو شتانەی فێری کردم.

دڵنیام هەموو ئەو یاریزانە لاوانەی لەگەڵی بوون شتی زۆری لێ فێردەبن، بۆ نمونە ئەگەر بتەوێت بەردەوام لە لووتکەبیت پێویستە هەموو رۆژێک مەشق بکەیت، گرنگی بە راهێنانی هۆڵی لەشجوانیش بدەیت، زۆر گرنگە بەباشی بخەویت و خەوێکی رێکت هەبێت، بۆیە دەڵێم بینینی ئەو و یاریکردن لەگەڵیدا خەونێک بوو بەدی هات، سەیکردنی ڤیدیۆکانی ئیلهامیان پێدەبخشیم، بۆیە سوپازگوزاری رۆناڵدۆم.

بابەتی زیاتر

Back to top button