ئه‌ڵمانیائه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بایرن میونشن ئەستێرەیەكی پرێمەرلیگی دەوێت

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی گرنگی بە گواستنەوەی یەكێك لە ئەستێرەكانی پرێمەرلیگ دەدات.

بەپێی زانیاریەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی ئیتاڵی و شارەزا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان، بایرن میونشن دەیەوێت كیران تریپیێر ئەستێرەی هێڵی بەرگری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی نیوكاسڵ یونایتد بگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی.

گرێبەستەكەی تریپیێر لەگەڵ نیوكاسڵ لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

تۆماس تۆخێل، راهێنەری یانە ئەڵمانیەكە لە وەرزی رابردووەوە دەیەوێت یاریزانێك بۆ باڵی راستی یانەكەی بگوازێتەوە، هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی كایل وۆڵكەری دا بەڵام سەركەوتوو نەبوو.

رۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێكس ئاشكرایكردووە، لە گواستنەوەكانی زستانەدا تۆخێل دەیەوێت بۆ باڵی راست كیران تریپیێر بگوازێتەوە یانەكەی.

ئاماژەی بەوەشكرد، نۆردی موكێلی بەرگریكاری باڵی راستی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی بژاردەی یەكەمی بایرنە تا ئێستا.

رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، بایرن چاوەڕێی گفتۆگۆكردنە لەگەڵ پاریس بۆ گواستنەوەی موكیلی و دواتر هەوڵی گواستنەوەی كیران تریپیێر دەدات.

تریپیێر بە درێسی نیوكاسڵەوە

تریپیێر لەم وەرزەدا لەگەڵ نیوكاسڵ بەشداری لە 28 یاری كردووە و توانیویەتی هەشت گۆڵ درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button