جیهانگرنگترین

خەڵاتەکانی گڵۆب سۆکەری 2023 دابەشکرا

یاریگا –

خەڵاتەکانی گڵۆب سۆکەری 2023 دابەشکرا و کریستیانۆ رۆناڵدۆ پشکی شێری بەرکەوت.

کەمێک لەمەوبەر لە دوبەی، چواردەمین ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی گۆڵب سۆکەر کۆتایی هات، ئێرلینگ هالاند خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی بەدەستهێنا و کریستیانۆ رۆناڵدۆش ئەستێرەی شەوەکە بوو،

ئێرلینگ هالاند بووە براوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ سێ خەڵاتی بەدەستهێناو بووە براوەی خەڵاتەکانی باشترین گۆڵکاری جیهان، باشترین یاریزانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشترین یاریزانی جیهان بە دەنگی هاندەران.

پێپ گواردیۆلا بووە باشترین راهێنەری جیهان.

رۆدری بووە باشترین ناوەڕاستکاری جیهان.

ئێدەرسن بووە باشترین گۆڵپارێزی جیهان.

مانچێستەر سیتی بووە باشترین یانەی جیهان.

ئافرەتانی بارسێلۆنا بوونە باشترین یانەی ئافرەتانی جیهان.

جود بێڵینگژام بوو بە باشترین یاریزانی لاو

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە تەمەنی 39 ساڵی بەردەوامە لە نوسینەوەی مێژوو

بابەتی زیاتر

Back to top button