ئیتاڵیا

میلان شوێنگرەوەی ئۆلیڤیە جیرۆی دەستنیشان کرد

یاریگا –

یانەی ئەیسی میلان لە ئێستاوە شوێنگرەوەی ئۆلیڤیە جیرۆی دیاری کردووە وەک ئامادەکارییەک بۆ کۆتایهاتنی ماوەی گرێبەستەکەی جیرۆ لەگەڵ میلان.

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی ڕێلیڤۆ، ڕۆسۆنۆری جۆشوا زیرکزی هێرشبەری بۆڵۆنیایان کردووەتە ئامانج و دەیانەوێت بیکەنە شوێنگرەوەی گۆڵکارە فەرەنسییەکەیان.

سەرچاوەکە نرخی جۆشوای دیاری کردووە و باس لەوە دەکات مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بۆڵۆنیا ٤٠ ملیۆن یۆرۆیە.

هێرشبەرە هۆڵەندیەکەی پێشووتری بایەرن میونخ، بەر لەوەی لە ساڵی ٢٠٢٢ ڕوو بکاتە بۆلۆنیا، بە خواستن بۆ یانەکانی پارما و ئەندەرلەخت یاری کردووە.

بە سەرگرتنی گواستنەوەکەی بۆ میلان، ڕۆسۆنێری دەبێتە خاوەنی هێرشبەرێکی گەنجی تەمەن ٢١ ساڵ لە جێی جیرۆ کە لەوەتەی ٢٠٢١ درێسی یانەکە دەپۆشێت و تەمەنی لە ٣٨ ساڵی نزیک دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button