فه‌ره‌نساگرنگترین

پۆلیسی فەرەنسا لێکۆڵینەوە لە کەیسی گواستنەوەی نێیمار بۆ پاریس دەکات

وەزارەتی دارایی بە چاوپۆشین تۆمەتبارە

یاریگا –

پۆلیسی فەرەنسا هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینی لە بەڕێوەبەرایەتی باجی سەر بە وەزارەتی دارایی کرد.

سەرچاوەیەکی نزیک لە لێکۆڵینەوەکان بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، بە گومانی مامەڵەی تایبەتی وەزارەتی دارایی لەگەڵ کەیسی گواستنەوەی نێیمار دا سیلڤا لە بارسێلۆناوە بۆ پاریس سانجێرمان، پۆلیسی فەرەنسا لێکۆڵینەوە لە دروستی ژمارەکانی باج دەکات.

رۆیتەرز ئاشکرایکردووە، بەڕێوەبەرایەتییەکانی باجی سەر بە وەزارەتی دارایی، مامەڵەیەکی تایبەتیان لەگەڵ نێیمار کردووە و چەند خاڵێکیان فەرامۆش کردووە.

هەرچەندە تەواوی وردەکارییەکان ئاشکرا نەکراون، بەڵام لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و تۆڕی هەواڵ Mediapart دەڵێت؛ لێکۆڵینەوەکان فراوانترن لەوەی باس دەکرێن.

تاوەکو ئێستا وەزارەتی ئابووری و دارایی هیچ لێدوانێکی لەبارەی کەیسەکە نەداوە و پاریس سانجێرمانیش بێدەنگی هەڵبژاردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button