ئاسیاجامی ئاسیا 2023

لی کانگ ئین: سۆن یان ئێمباپێ ناتوانن هەڵبژاردەکەیان بکەنە پاڵەوان

یاریگا –

لی کانگ ئین، ئەستێرەی هەڵبژاردەی کۆریا دەڵێت، هیچ یاریزانێک بە تەنیا ناتوانێت یانەکەی یاخود هەڵبژاردەکەی بکاتە پاڵەوان.

کۆریای باشوور هەمیشە بە یەکێک لە پاڵێوراوانی پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئاسیا دادەنرێت. لەم ماوەیەدا بە ئامادەبوونی ئەستێرە گەورەکانی وەک سۆن هیونگ مین و لی کانگ ئین، هەندێک، کۆریا بە سەرەکیترین پاڵەوان لە تەنیشت ژاپۆنەوە دەزانن، بەڵام لی کانگ ئین دەڵێت پاڵەوانێتییەکە تازە دەستیپێکردووە و وا نییە، ناکرێت لەسەرەتای دەستپێکردنی پاڵەوانەتییەکە دا براوەکە دەست نیشان بکرێت.

کۆریا لە یەکەم یاریدا بە باشی دەستی بە جامی نەتەوەکان کرد و توانی بە ئەنجامی 3-1 لە هەڵبژاردەی بەحرەین بباتەوە. لی کانگ ئین لەم یارییەدا دوو گۆڵی تۆمار کرد و وەکوو ئەستێرەی کۆرییەکان ناوی هێنرا.

ئەستێرە کۆرییەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دا گوتی:

لە کۆریا هەمووان چاوەڕێی پاڵەوانێتییەکەن، ئێمە 64 ساڵە پاڵەوانێتی ئاسیامان بەدەست نەهێناوە، هەر بۆیەش بە تامەزرۆییەکی زۆرەوە بۆ بەدەست هێنانی ناسناوەکە دەجەنگین. بۆ ئێمە، چ یاریزانان و چ ستافی تەکنیکی و هەموو ئەندامانی تیپەکە، زۆر گرنگە پاڵەوانێتییەکە بەدەستبهێنین، بەڵام بەڕای من پاڵەوانێتییەکە تازە دەستیپێکردووە و ناتوانرێت بۆچوونێکی دیاریکراو لەسەر ئەوەی کام هەڵبژاردە دەبێتە پاڵەوان بگوترێت.

لە درێژەی قسەکانیدا لە کۆنگرە رۆژنامەوەنییەکەدا، گوتی:

تاوەکوو یاریی داهاتوو کاتێکی زۆرمان هەیە، کە ئەمەش شتێکی باشە، دەبێت یاریی بە یاریی بەرەو پێش و بزانین چی روودەدات، یاریکردن لە پاریس سانجێرمان منی فێرە زۆر شت کردووە، نەک تەنها لەناو یاریگا بەڵکو لە دەرەوەی یاریگاشدا، فێربووم تەنها من و سۆن هیونگ مین یان کیلیان ئێمباپێ لە یانەکەیدا بەتەنها ناتوانین تیپەکەمان بکەینە پاڵەوان. ئەوان یاریزانی لەمن بە ئەزموونترن و بەردەوام لێیانەوە فێر دەبم.

هەڵبژاردەی کۆریا رۆژی 20 ئەم مانگە بڕیارە لە دووەم یاری قۆناغی کۆمەڵەلان لە کاتژمێر 14:30 بە کاتی هەولێر رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئوردن ببێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button