ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەهۆی ئاراوخۆ پەیوەندی نێوان دی لیخت و بایرن تێکدەچێت

یاریگا –

ماتیاس دی لیختی هۆڵەندی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بایرن میونشن بەرەو خراپی دەچێت.

رۆژنامەی بیڵد بڵاویکردووەتەوە، دی لیخت لە بایرن نیگەرانە و لە یانەکە دڵخۆش نییە، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە باڤارییەکان هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی رۆناڵد ئاروخۆی بەرگریکاری بارسێلۆنا چڕ کردووەتەوە.

جیا لە هەوڵەکانی بایرن بۆ گواستنەوەی بەرگریکارە ئوروگاییەکەی بارسا، هەر لەم مێرکاتۆیە یانەکە ئێریک دایەری ئینگلیزی و بەرگریکاری پێشووی تۆتنهامی گواستەوە ریزەکانی.

رۆژنامە ئەڵمانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، پەیوەندییەکانی بەرگریکارە ئەڵمانییەکە لەگەڵ تۆماس توخێلی راهێنەری یانەکە باش نییە و ناکۆکی لە نێوانیاندا درووست بووە، چوونکە ناوبراو بەردەوام وەک یاریزانێکی سەرەکی پشتی پێ نابەسترێت.

فلۆریان پلاتنبێرگ رۆژنامەنووسی تۆڕی سکات سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، هەرچەندە دی لیخت بە کورسی یەدەگ رازی نییە، هیچ ئەگەرێک نییە لە مێرکاتۆی زستانە یانەکە جێبهێڵیت، بەڵام لە مێرکاتۆی هاوینە هەموو ئەگەرێک کراوە دەبێت.

فلۆریان ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەگەر ئێریک تێن هاخ لە پۆستی راهێنەرایەتی مانچێستەر یونایتد بمێنێتەوە، ئەوا لە هاوینی داهاتوو هەوڵی گواستنەوەی بەرگریکارە هۆڵەندییەکە دەدات.

ماتیاس لە هاوینی 2022 لە بە بڕی 67 ملیۆن یۆرۆ لە یوڤێنتوسەوە پەیوەندی بایرن میونشن کرد، بە درێسی یانە ئەڵمانییەکە بەشداری 55 یاری کردووە، 4 گۆڵی کردووە و 1 گۆڵی درووستکردووە. نازناوێکی بۆندسلیگا و جامی سوپەری ئەڵمانیای لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button