ئه‌مریکاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

ئەو توانجانەی لەدوای بەدەستهێنانی خەڵاتی زە بێست لە مێسی دراون

یاریگا –

دوای ئەوەی مێسی خەڵاتی زە بێستی بەدەستهێنا و بە باشترین یاریزانی 2023 دەستنیشانکرا، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیاکان لێشاوێکی گەورەی رەخنە و توانج رووبەڕووی فیفا کرایەوە و رەخنەی توند لە دەستنیشانکرانی مێسی بە باشترین یاریزانی جیهان دەگیرێت.

لۆتەر ماتیۆس، ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی ئەڵمانی دەڵێت :’مێسی باشترین یاریزانی 20 ساڵی رابردووە، بەڵام ئەو لە پاریس و مەیامی یاری کردووە و ناکرێت ئەمجارەیان بە باشترین یاریزان دیاری بکرێت و هیچ نازناوێکی گەورەی نەبردووەتەوە، کەچی مانچێستەر سیتی و  ئێرلینگ هالاند سەرکەوتنی مەزنیان هەبوو لەو ساڵەدا  و ناکرێت لەوان زیاتر سەیری شوێنی دیکە و کەسی دیکە بکرێت’.

لۆتەر ماتیوس: مێسی هیچ نازناوێکی گەورەی نەبردەوە، شایستەی ئەوە نەبوو خەڵاتی زە بێست بباتەوە.

جۆسێپ پێدریرۆل، پێشکەشکاری بەناوبانگی ئیسپانی :’ئێرلینگ هالاند هەموو شتێکی بەدەستهێنا، کەچی لەلایەن فیفاوە خەڵاتی زە بێستی پێنەدرا، لە بەرامبەردا پیپ گواردیۆلا هەمان ئەو دەستکەوتانەی هالاندی بەدەستهێنا و خەڵاتی باشترین راهێنەری بردەوە، من هیچ لەمە ناگەم’.

ئیدۆ ئەگێری، رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیسپانی و هاوڕێی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ستۆری ئینستاگرام وێنەیەکی کریستیانۆی داناوە و نووسیویەتی :’کەس ناتوانێت مێژوو و ریکۆردەکان بسڕێتەوە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ باشترینە’. لە پلاتفۆردمی ئێکسیش هەمان دەستەواژەی بڵاوکردووەتەوە.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی پۆستەرێکی دروستکردووە، لیۆنێل مێسی بە ریشی سپییەوە خەڵاتی زە بێستی بەدەستهێناوە و نووسیویەتی براوەی خەڵاتی زە بێست لە ساڵی 2066، مارکا نووسیویەتی :’ئێمە لە داهاتوو هاتووینەتەوە، هەواڵێکمان پێیە پێتانی بدەین’.

پێگە و ئەپلیکەیشنی بەناوبانگی OneFootball توانجی لە فیفا داوە و وێنەیەکی مێسی داناوە و نووسیویەتی :’ساڵی 2050ـەیە و هێشتا مێسی براوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانە لەلایەن فیفاوە’.

بابەتی زیاتر

Back to top button