ئه‌ڵمانیائه‌مریکا

لۆتەر ماتیۆس: نەدەبوو ئەمجارەش مێسی وەک باشترین دیاری بکرێت

لۆتەر ماتیۆس ئەستێرەی مێژوویی ئەڵمانیا پێی وایە لیۆنێل مێسی شایستەی خەڵاتی باشترین یاریزانی 2023 نەبوو.

دوور لە چاوەڕوانییەکان، مێسی هەشتەم خەڵاتی باشترین یاریزانی فیفای بردەوە لە کاتێکدا  بردنەوەی جامی جیهانی لە دەرەوەی ماوەی دیاریکردنی باشترینەکان بوو.

ماتیۆس کە براوەی باڵۆن دۆر و مۆندیالی 1990ـە بۆ سکای سپۆرت ئەڵمانیا وتی

“مێسی باشترین یاریزانی 20 ساڵی رابردووە بەڵام ئەو لە پاریس و مەیامی یاری کردووە و ناکرێت ئەمجارەیان بە باشترین دیاری بکرێت و هیچ ناسناوێکی گەورەی نەبردووەتەوە. لە کاتێکدا مانچێستەر سیتی و  ئێرلینگ هالاند سەرکەوتنی مەزنیان هەبوو لەو ساڵەدا  وناکرێت لەوان زیاتر سەیری شوێنی دیکە و کەسی دیکە بکرێت.

مێسی و هالاند لە خاڵدا یەکسان بوون بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەفسانە ئەرژەنتینیەکە زۆرترین دەنگی یەکەمی بەدەستهێنابوو، خەڵاتەکەی پێبەخشرا بە بێ ئەوەی خۆی ئامادەی ئاهەنگەکە بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button