جیهانگرنگترین

دوای ئەوەی لە ژمارەی خاڵ لەگەڵ هالاند یەكسان بوون.. بۆچی زە بێست بە مێسی درا؟

یاریگا –

لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی و یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریكی توانی خەڵاتی زە بێست بۆ باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2023 بباتەوە.

شەوی رابردوو ئاهەنگی خەڵاتەكانی زە بێست لە لەندەن بەڕێوە چوو، كە تێیدا لیۆنێل مێسی بۆ جاری سێیەم خەڵاتەكەی بردەوە.

لە ئاهەنگكەدا هیچ كام لە سێ بەربژێری كۆتایی لیۆنێل مێسی، ئێرلینگ هالاند و كیلیان ئێمباپێ بەشداری ئاهەنگەكەیان نەكرد.

هەردوو یاریزان بە كۆكردنەوەی 48 خاڵ یەكسان بوون، بەڵام بەهۆی ئەوەی زۆربەی كاپتنی هەڵبژاردەكان دەنگیان بە مێسی داوە، ئەفسانە ئەرجەنتینیەكە بوو بە براوەی زە بێست.

لە ساڵی 2023 مێسی 37 یاری كرد و توانی 27 گۆڵ بكات و هەشت گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button