ئه‌وروپائینگڵته‌را

بەهۆی پۆستێکی لە سۆشیاڵ میدیاوە، یزانێکی لیڤەرپوول بۆ ماوەی 14 ڕۆژ سڕ کرا

یاریگا- بەهۆی پۆستێکی لە ڕێگەی سناپچاتەوە، یاریزانێکی لیڤەپووڵ سزای ڕاگرتنی بۆ دەرچوو.

هارڤی ئیلیۆت، یاریزانی لاوی تەمەن 16 ساڵ کە ئەم هاوینە لە یانەی فوڵهامەوە ڕووی کردە یانەی لیڤەرپووڵ، دوابەدوای یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە نێوان تۆتنهام و لیڤەرپووڵ، لە ڤیدیۆیەکی گاڵتەئامێزدا لاسایی شێوەی هاری کین دەکات و وتەی نەشیاو لە دژی هێرشبەرەکەی سپێرس بەکار دەهێنێت.

ئەگەرچی لاوە ئینگلیزییەکە داوای لێبوردنی لە کین کرد و کردەوەکەی خۆی بە نالایەق وەسف کرد، ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی ئینگلیز سزای ڕاگرتنی بۆ ماوەی 14 ڕۆژ بەسەر هارڤیدا سەپاند، هاوکات بڕی 350 پاوەند وەک سزای ماددی. ئەوانە و ناوبراو ناچار دەکرێت بە وەرگرتنی خولێکی پەروەردەیی.

یەکەم بەشداریی پێکردنی بەشێوەی سەرەکیی یاریزانەکە مانگی ڕابردوو بوو لە جامی کاراباو. لە پریمەرلیگیش بۆ یارییەکەیان بەرامبەر لیستەر سیتی ناوی تۆمار کرا، بەڵام لەسەر کورسی یەدەک مایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button