ئیسپانیا

زەنگی مەترسی بۆ بارسێلۆنا لێدرا

یاریگا –

یانەی سالامانکا زەنگی مەترسی بۆ بارسێلۆنا لێدا و پەیامێکی بۆ نارد.

دوای شکستە سەختەکەیان لە کلاسیکۆی شەوی رابردوودا، تیپەکەی چاڤی هێرناندێز وەرەیان روخاوە، رێگەی تێپەڕاندنی ئەو بارودۆخە سەختەش رەنگە جامی شای ئیسپانیا بێت.

پێنجشەممەی داهاتوو لە یارییەکانی قۆناخی 16ـی جامی شای ئیسپانیا، بارسێلۆنا لە یاریگای پیستاس دێل هێلمانتیکۆ دەبێتە میوانی یونیەنیستاس سالامانکا.

پاش کۆتایی هاتنی یارییەکەی شەوی رابردووی نێوان بارسا و ریال، هەژماری فەرمی سالامانکا لە پلاتفۆڕمی ئێکس پەیامێکیان بۆ بارسێلۆنا نارد و نوسیویانە “متمانەمان بە خۆمان هەیە ⚫⚪

سالامانکا لە قۆناخی رابردووی پاڵەوانێتییەکە ڤیاڕیالی کردە دەرەوە، بۆیە بۆ بارسێلۆنا نێچیرێکی ئاسان نابێت. شکستی یانە کاتالۆنییەکەش لەم یارییەدا رەنگە ببێت بە کۆتایی چاڤی هێرناندێز وەک راهێنەری یانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button