ئیسپانیاگرنگترین

ئەوەی نیگرێرا تێکیداوە ئەمڕۆ سعوودیە لە نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا چاکی دەکاتەوە

یاریگا –

ئەوەی نیگرێرا لە نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا تێکیداوە، ئەمڕۆ سعوودیە پێش یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا چاکی دەکاتەوە.

رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدرید و خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا دوای زیاتر لە ساڵێک یەکتری دەبیننەوە، لەکاتێکدا هەردووکیان ماوەیەکی زۆرە بایکۆتی یەکترییان کردووە و لە یارییەکانی کلاسیکۆ بەیەکەوە نابینرێن.

بەهۆی ئەوەی بارسێلۆنا بە بەرتیلدان بە ناوبژیوانان لە رێگای خۆسیێ ئێنریکی نیگرێراوە تۆمەتبارکرا و ریال مەدرید لە دژی بارسا وەستایەوە، پەیوەندی نێوان هەردوو یانە تێکچوو.

وابڕیارە ئەمشەو پێرێز و لاپۆرتا پێش یاریی کلاسیکۆ میوانی باڵیۆزی ئیسپانیا بن لە ریاز، کە ئەمشەو کاتژمێر 10:00 لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا، بارسێلۆنا و ریال مەدرید بەیەک دەگەن.

پێشبینی دەکرێت پێرێز و لاپۆرتا لە دیدارەکەی ئەمشەویان، باسی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی پڕۆژەی سوپەرلیگ بکەن، کە هەردووکیان سەرکردایەتی دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button