ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یانەیەكی ئینگلیزی پاولۆ دیبالای دەوێت

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی نیوكاسڵ یونایتدی ئینگلیزی گرنگی بە گواستنەوەی پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی رۆمای ئیتاڵی دەدات.

گرێبەستەكەی دیبالا لەگەڵ رۆما لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

لە گواستنەوەكانی زستانەدا و بەهۆی زۆری پێكانی یاریزانەكانیەوە نیوكاسڵ هەوڵی پتەوكردنی ریزەكانی یانەكەی دەدات.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی كۆرێری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی، لە گواستنەوەكانی زستانەدا نیوكاسڵ گرنگی بە گواستنەوەی پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی رۆمای ئیتاڵی دەدات.

پاڵەوانی جیهان بری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی بۆ یانەكانی دەرەوەی سێریا ئەی تەنیا 11 ملیۆن پاوەندە.

لەم وەرزەدا دیبالا بەشداری لە 18 یاریدا كردووە و توانیویەتی شەش گۆڵ بكات و شەش گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button