ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

كۆنتی نزیكترین پاڵێوراوە بۆ شوێنگرتنەوەی ستیفانۆ پیۆلی

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد، ئانتۆنیۆ كۆنتی نزیكترین پاڵێوراوە بۆ شوێنگرتنەوەی ستیفانۆ پیۆلی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی.

بەهۆی ئەنجامە خراپەكانیەوە داهاتووی ستیفانۆ پیۆلی نا ڕوونە و چاوەڕوان دەكرێت لە لایەن ئیدارەی رۆسۆنێریەوە دووربخرێتەوە.

كۆتا یانە كە كۆنتی راهێنەرایەتی كردبێت تۆتنهام بوو، بەڵام بەهۆی كێشەی لەگەڵ یانەكەدا هەر زوو سپێرزی جێهێشت.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی لا ریپوبلیكا ئانتۆنیۆ كۆنتی نزیكترین پاڵێوراوە بۆ شوێنگرتنەوەی ستیفانۆ پیۆلی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی ئەیسی میلان.

كۆنتی لە كۆتا ئەزمونیدا لە ئیتاڵیا سەركەوتوو بوو و توانی لەگەڵ ئینتەر میلان نازناوی سێریا ئەی بباتەوە.

لەم وەرزەدا میلان بە راهێنەرایەتیكردنی پیۆلی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و جامی ئیتاڵیا كرایە دەرەوە و لە خولیش بە كۆكردنەوەی 39 خاڵ لە ریزبەندی سێیەم دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button