ئینگلتەرا

چێڵسی ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ تۆمار دەکات

یاریگا

یانەکانی چێڵسی و فولهام لە یاریگای ستامفۆرد بریدج  لە گەڕی 21 پرێمەرلیگ و لە دێربی لەندەن ڕووبەڕوو یەکتری بوونەوە، لەو یارییە بلوز توانیا بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام یارییەکە بباتەوە.

بلوز دوایینجار کە چوار یاری لە یاریگای خۆی  بردبێتەوە، مانگی حەوت ساڵی 2020 بوو, لەو کاتەوە نەیتوانیوە چوار یاری لە سەر یەک لە یاریگای خۆی بباتەوە.

چێڵسی دوای بردنەوەکەی بەرامبەر فولهام دوای نزیکەی چوار ساڵ توانی ئەو ژمارە پێوانەیە تۆمار بکاتەوە و چوار یاری لە سەر یەک لە یاریگای خۆی بباتەوە.

لەلایەکی دیکەوە ماوریسیۆ پۆچیتینۆ راهێنەری چێڵسی، باشترین ئەنجامی بەرامبەر فولهام تۆمار کردووە. ئەو راهێنەرە لە 7 یاریی بەرامبەر ڕکابەرەکەی سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و 16 گۆڵ و 5 کلین شیتی تۆمارکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button