ئیسپانیاگرنگترین

چاڤی لەبارەی یاریی کلاسیکۆ وەڵامی ئەنچیلۆتی دەداتەوە

چاڤی هێرناندێز پێش یاریی کلاسیکۆ دەڵێت هەرگیز بارسێلۆنا بەبێ ئەوەی شایستە بوو بێت، هیچ یارییەکی نەبردووەتەوە و دەشڵێت تەنیا بیرمان لای بێڵێنگهام نابێت بەڵام چاوی لەسەر دەبێت چونکە جیاوازی دروست دەکات.

چاڤی لەبارەی یارییەکەی سبەی دەڵێت :’هەموومان بۆ یارییەکە ئامادەین و زۆر بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی یارییەکە دەکەین، ئەنجامدانی یاریی کلاسیکۆ لە جامی سوپەری ئیسپانیا بەرامبەر ریال مەدرید باشترین دەرفەتە بۆ ئەوەی خۆمان بسەلمێنین، پێویستە لە یارییەکە باڵادەستی خۆمان بسەپێنین و کەسایەتی خۆمان بەسەر یارییەکەدا زاڵ بکەین’.

لەبارەی یاریکردنی پێدری، چاڤی دەڵێت :’پێدری %100 بۆ یارییەکەی سبەی ئامادەیە، گرنگ نییە سبەی بە چوار ناوەڕاستکار یاریی بکەم یان سێ ناوەڕاستکار، گرنگ ئەوەیە دەبێت پارێزگاریی لە DNA بارسێلۆنا بکەین، پێویستە کۆنتڕۆڵی تۆپ بکەین و بە هەمان فەلسەفەی یۆهان کرۆیف یاریی بکەین، وەرزی رابردوو لە یاریی کۆتایی ئاستێکی بەرزمان پێشکەش کرد’.

https://www.facebook.com/Yariga/posts/pfbid02v68ywVp9c5FwBmcYn3R3NMMh5MKHABDV21XJavvrP5yfUmMrJ8tHamP5VCV1mb7gl

ئەنچیلۆتی پێشتر گوتبووی ئاساییە ئەگەر شایستەی بردنەوەش نەبین بەڵام تەنیا سبەی لە بارسێلۆنا ببەینەوە، بەڵام چاڤی بۆچوونێکی جیاوازی هەیە و دەڵێت :’کەی بارسێلۆنا لە یارییەک بردنەوەی بەدەستهێناوە بەبێ ئەوەی شایستە بوو بێت، لەوانەیە لە 200 یاری شتێکی وا روویدابێت، وەرزی رابردوو کەی بەبێ ئەوەی شایستە بوو بین بردنەوەمان بەدەستهێناوە؟ بەپێچەوانەوە زۆر جار ئێمە شایستەی بردنەوە بووین، کەچی نەمانتوانیوە ببەینەوە’.

راهێنەرەکەی بارسێلۆنا دەشڵێت :’راستە ریال مەدرید رۆژێک لە ئێمە زیاتر پشووی وەرگرتووە، بەڵام وەرزی رابردووش ئەمە روویدا و ئێمە بەرامبەر ریال بیتیس دوو نیوەی زیادکراویشمان کرد، کەچی لە یاریی کۆتایی لە ریال مەدریدمان بردەوە و باشترین ئاستی خۆمان لە دوو ساڵی رابردوو پێشکەش کرد، من دوو بۆ سێ جار سەیری یاریی وەرزی رابردووم کردووەتەوە، بەڵام ئێستا زۆر شت گۆڕاوە لە هەردوولا’.

ئێمە تەنیا سەرنجمان لەسەر یەک یاریزان نابێت، بەڵام لە راستیدا بێڵینگهام چاوی لەسەر دەبێت، چونکە جیاوازی دروست دەکات.

لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی ئاراوخۆ و ڤینیسیۆس، راهێنەرەکەی بارسا دەڵێت :’پێتان ناڵێم ئاراوخۆ سبەی لە هێلی بەرگری لە چ شوێنێک و چۆن یاریی دەکات، چونکە ئەوکات ئەنچیلۆتیش دەیزانێت، بەڵام گرنگ ئەوەیە ئاراوخۆ لە هەر شوێنێک یاریی بکات، گەرەنتی بەهێزی هێلی بەرگری تیپەکەمانە’.

هێرناندێز لەبارەی چۆنیەتی راگرتنی بێڵینگهام دەڵێت :’سەرنجمان تەنیا لەسەر یەک یاریزان نابێت، هەموو یاریزانەکانی ریال مەدرید ئاست بەرزن، بەڵام لە راستیدا بێڵینگهام چاوی لەسەر دەبێت، چونکە جیاوازی دروست دەکات، هەر وەک چۆن لە کلاسیکۆی رابردوو گۆڵی کرد’.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button