سعودیەگرنگترین

پسپۆڕی خۆراکی یانەی نەسڕ ئەو خواردنە عەرەبییانە ئاشکرا دەکات کە کریستیانۆ حەزی لێیانە

زۆر حەزی لە خواردنە عەرەبییەکانە

یاریگا –

پسپۆڕی خۆراکی تایبەتی یانەی نەسڕی سعوودی ئەو خواردنە عەرەبییانە ئاشکرا دەکات، کە کریستیانۆ زۆرناڵدۆ زۆر حەزیان پێ دەکات و دەیانخوات.

خۆزێ بێلسای ئیسپانی، پسپۆڕ و شارەزای خۆراکی یانەی نەسر لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت: لە نەسر چەندین راهێنەر و چارەسەری فیزیۆتێراپی و شیکارکەرمان هەیە. بەیانیان راهێنان دەکەین، لە یانەکە خواردنی تەندرووست دەخۆین و خشتەی رۆژانەمان وەک یانە ئەوروپییەکان وایە.

بێلسا لە وەسفی کریستیانۆ رۆناڵدۆدا گوتی:

رۆناڵدۆ گرنگترین کەسایەتی تۆپی پێی جیهانە. دەتوانێت میراتێکی گەورە لە تیپەکە و تۆپی پێی عەرەبی بەجێبهێڵێت، بەتایبەتی بۆ ئەو یاریزانانەی کە لە دەرەوەی مەشقەکان هیچ خشتەیەکیان نییە.

بێلسا لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

رۆناڵدۆ پێدەچێت تەمەنی 16 ساڵ بێت. ئەو زۆر حەزی لە خۆراکی تەندروست و راهینانە، ئەو خولیایەش دەگەیەنێتە یاریزانە سعودییەکانی ناو تیپەکە. لەدوای هاتنی رۆناڵدۆوە، ئەستێرەکانی نەسر لە ناوخۆ و دەرەوە پابەندن بە خەوتن و خۆراکی تەندرووست و زۆربەی کاتەکانیان لە هۆڵی وەرزش بەسەر دەبەن.

ئەستێرەکانی نەسر لە کاتی راهێناندا

بێلسا دووپاتی کردەوە کە تیپی نەسر چێشتلێنەرێکی سعودی و چێشتلێنەرێکی نێودەوڵەتی هەیە لەگەڵ پسپۆڕانی ئیسپانی و بەرازیلی و پزیشکێک کە پێشووتر پزیشکی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بووە.

سەبارەت بە خواردنە دڵخوازەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دووپاتی کردەوە کە ئەستێرە پورتوگالییەکە و بەشێک لە ئەستێرە بیانییەکانی تیپەکە زۆر حەزیان لە خواردنە عەرەبییەکانە، بەتایبەتی بابە غەنوج و فەتوش و حمس.

بابەتی زیاتر

Back to top button