بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سۆڵشایەر دەبێتە راهێنەری هەڵبژاردەیەکی ئەوروپی

گۆڕانکاری گەورە لە کاروانی راهێنەرایەتی روودەدات

یاریگا –

ئۆلێ گونار سۆڵشایەر، لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتیی تۆپی پێی سوید کۆبووەتەوە و باسیان لە ئەگەرەکانی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی سوید کردووە.

دوای شکستی هەڵبژاردەی سوید لە گەیشتن بە یۆرۆی 2024، جان ئاندێرسن، دەستی لە راهێنەرایەتی سوید کێشایەوە. رۆژنامەی فووتبۆڵ سکانالێن بڵاویکردووەتەوە، سۆڵشایەر یەکێکە لە دیارترین بژاردەکان بۆ وەرگرتنی پۆستەکە.

راهێنەرە نەرویجییەکە لە ساڵی 2021 مانچێستەر یونایتدی جێهێشت و لەوکاتەوە پۆستی راهێنەرایەتی لە هیچ یانەیەک وەرنەگرتووە.

یەکێتیی تۆپی پێی سوید دەیەوێت ستافێکی نوێی راهێنەران پێکبهێنێت، بەگوێرەی راپۆرتی رۆژنامەکە بێت، ئۆڵۆف مێلبێرگ، راهێنەری یانەی برومپاکارنا و تۆنی گوستاڤسن، راهێنەری هەڵبژاردەی خانمانی ئوسرالیا و سۆڵشایەر کاندیدن تاوەکو بەیەکەوە سەرکردایەتی هەڵبژاردە سکاندەناڤییەکە بکەن.

سۆڵشایەر لە دیسێمبەر/کانوونی یەکەمی رابردوو لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتیی تۆپێی سوید کۆبووەوە، دەرەنجامەکان ئەرێنین و راهێنەرە نەرویجییەکە دەیەوێت پۆستەکە وەربگرێت.

بەر لە کۆبوونەوەکە، سۆڵشایەر گفتوگۆی لەگەڵ بێشیکتاش دەستپێکردبوو، بەڵام دواتر یانە تورکییەکە گرێبەستی لەگەڵ فێرناندۆ سانتۆس، راهێنەری پێشووی پۆرتوگال واژۆ کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button