ئیتاڵیا

مۆرینیۆ: ناوبژیوان رێگەی پێنەداین به‌رامبه‌ر لازیۆ یاری بکەین

یاریگا-

مۆرینیۆ رایگه‌یاند ناوبژیوان رێگەی پێنەداین به‌رامبه‌ر لازیۆ یاری بکەین و پێكانه‌كه‌ی دیبالاش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئێمه‌ هه‌بوو.

جۆزی مۆرینیۆ راهێنه‌ری یانه‌ی رۆما بۆ تۆڕی سپۆرت میدیاسێتی ئیتاڵی گوتی، دۆڕانی دێربی بە ئازارە، ئێمە ئاستەنگی راستەقینەمان هەیە، لە چەند یاری رابردووشدا ئاستێکی بەرزمان پێشکەش کرد، شایەنی ئەوە بووین ئه‌نجامه‌كانمان باشتربێت

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمه‌ دۆڕاین بەهۆی ئەوەی ناوبژیوان لێدانی سزای بۆ هه‌ژمارنه‌كردین، كه‌ سێ مه‌تر لێوه‌ی دووربوو.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، ناوبژیوان راستی کرد و بڕیاره‌كه‌ی له‌سوودی ئێمه‌ نه‌دا، بەڵام کاتێک کەسێک لە پشت شاشەیەکەوە ، داوای لێبکات سەیری دیمه‌نه‌كه‌ بكه‌یته‌وه‌ ، ئەوا زۆر قورس نیه‌ تۆ نه‌توانی بیكه‌یت، نامەوێت بڵێم ئەوە لێدانی سزا نییە، ئه‌وه‌ دۆخەكه‌یه‌.

راهێنه‌ره‌ پورتوگالیه‌كه‌ راشیگه‌یاند، لە نیوه‌ی یەکەمدا ئێمە باشتربووین، هەروەها ئاستێکی باشمان پێشکەش کرد، بەڵام کاتێک دیبالا هاته‌ده‌ره‌وه‌ هەموو شتێک گۆڕا، دەمانتوانی بە ئاسانی ببەینەوە، بەبێ پاولۆ هیچ په‌یوه‌ندیه‌ك له‌ نێوان هێلی به‌رگری و هێلی هێرشبه‌ر نه‌ما.

 

گوتیشی، دیبالا کێشەی ماسولکەکانی هه‌بوو، پێویستی بە کاتێکی زیاتر بوو بۆ ئەوەی چاک بێتەوە، بەڵام هه‌وڵیدا یاری بکات، ئێمەش پێویستمان بە بەشداری ئەو بوو.

سەبارەت بە ناوبژیوان ئۆرساتۆ، جۆزی دەڵێت، لەڕووی مێژووییەوە ناوبژیوانێکی گه‌وره‌یه‌ و هەموو لایەنەکانی یارییەکە شی دەکاتەوە، به‌ڵام له‌م یارییه‌ رێگەی پێنەداین یاری بکەین.

لە کۆتاییدا گوتی، ئێمە دێربیمان دۆڕاند و ئەمەش قورسایی لەسەر ئێمە و هاندەران هەیە، بەڵام دەبێت بەرەو پێشەوە بچین، رۆژی یەکشەممە به‌رامبه‌ر میلان کۆتایی بەو زنجیرە ئه‌نجامه‌ خراپانه‌‌ دێنین.

بابەتی زیاتر

Back to top button