یاریگا–
ئانسۆ فاتی، یاریزانی لاوی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بە وەرگرتنی رەگەزنامەی ئیسپانی دەتوانێت یاری بۆ هەڵبژاردەی ئەم وڵاتە بکات.
ماڵپەری گۆڵی جیهانی بڵاویکردۆتەوە فیفا گڵۆپی سەوزی بۆ یاریزانە لاوەکەی بلاوگرانا پێکردووە و ئەم یاریزانە لەمەودوا دەتوانێت یاری بۆ هەڵبژاردەی یەکەمی لارۆخا بکات.
فاتی بە رەگەز خەڵکی گیسیا بیسائۆیە و بۆی هەبوو رەگەزنامەی پۆرتوگاڵیش داوا بکات، بەڵام دواجار بریاریدا لە ئیسپانیا بمێنێتەوە.